له ڕیکه‌وتی2011.10.15 شەشەمین کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.
سەرەتا دەستپێکی کۆنفرانس خولەکێک بێدەنگی بوو بۆ گیانی پاکی شەهیدان ,پاشان دەنگی مەشروع وه‌رگیرا بۆ کۆنفرانس.
پاشان كۆنفڕانسه‌که به وتارێك سەبارەت بەلاوان له لایه‌ن به‌ڕێز سیروان پاڵانییەوە کرایەوە. به‌ڕێزیان داوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کۆنفرانسه‌کە کرد‌و هیواداربوو لاوان لەداهاتوودا کار‌و ئەرکەکانیان باشتر بەڕێوەببەن.
نۆره گه‌یشته راپۆرته‌کانی کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری پێشووی لاوان. بەڕێز کاک ماهیر نەقشبەندی ڕاپۆرتی کاروچالاکی یەکانی لەنێوان دوو کۆنفرانس‌دا پێشکەش کرد.و ڕاپۆرتی ماڵی لە لایەن عومەر ئەلیاسییەوە پێشکەشکرا.
دوای ڕه‌خنه و پێشنیار له سه‌ر ڕاپۆرته‌کان له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه هه‌ردوو ڕاپۆرت به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند کران.
و پەیامی پیرۆزبایی کۆنفرانس لەلایەن هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە و هەروەها لەگەڵ پەیامی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی هەریەکە لەوڵاتانی هۆڵەند و سوئید پێشکەشکران.
پاشان لەلایەن بەڕێز کاک کەریم حەبیبی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەلاوان کرد و ئاماژەی بەوەی کرد کە لاوان هێزی گۆڕانکاری کۆمەڵگان ولەکۆمەڵگای ئەمڕۆییدا لاوان دینامیزمی حەرەکەتە دیمۆکراسی خوازییانەی ناوچەکەن بۆیە لاوان لەڕیزی پێشەوە دژ بەدیکتاتۆرەکانن و دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکانیان بەزاڵا هێناوە، وبەڕێزیان دوپاتی کردەوە کە کۆمیتەی حیزب هەردەم ئامادەی هاوکارییەکی لاوانە بۆ بەرەوپێشچونی کارەکانیان.
له بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌و کۆنفراسه‌دا، خۆ پاڵاوتن و هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری نوێی لاوان ده‌ستی پێ‌کرد که هه‌ڵبژاردنه‌که له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد و دێموکراتیک‌دا به‌ڕیوه چوو.
له ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ٥ که‌س وه‌ک ئه‌ندامی ڕه‌سمی و 2 که‌س وه‌ک ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری لاوان له وڵاتی فینلاند هه‌ڵبژێردران. له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه کۆمیته‌یه‌کی نوێ هه‌ڵبژێردرا.
له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌دا، سیروان پاڵانی به به‌رپرسی نوێی لاوان دیاری‌کرا.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_فینلاند
2011.10.15














