ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 14,5,2011 کۆنفرانسی هەڵبژاردنی نوێنەری لاوان لە فینلاند بۆ کۆنگرەی داهاتووی یهکیهتی لاوان واته گۆنگرهی شهشهم لە لایەن کومیتەی گشتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو.
پاشان لهلایهن ىەرپرسی تەشکیلات و پێشکەشکاری کۆنفرانس سیروانی پاڵانی بەخێرهاتنی گەرمی ئەندامانی لاوان کرا، و دەستپێکی کۆنفرانسەکە به ڕاگرتنی دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان دهستی پێکرد،و دەنگی مەشروعیەت وەرگیرا بۆ کۆنفرانس و چەندخاڵێک لەسەر کۆنگرە خرانە بەرباس . داواکرا لە بەڕێز ماهر نەقشبەندی بەرپرسی گشتی لاوانی فینلاند ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی کۆنگرەو ئەو خاڵانە بخاته بەرباس.
دواتر بەڕێز کاک کەریم حەبیبی بەرپرسی کومیتەی حدکا لە وڵاتی فینلاند وەکوو چاوەدێری کۆنفرانس باسێکی تێروتەسەلی لەسەر لاوان پێشکەش کرد کە تێیدا هاتبوو لاوان لەهەموو کۆمەڵگایەکدا دینامیزمی سەرەکی گۆڕانکاری ناو کۆمەڵگان. بهڕێز حهبیبی هیوای خواست که نوێنهرانی لاوان له ئاست و خواستی ئهندامانی خۆیاندا بن له کۆنگره.
شایهنی باسه ئهندامانی لاوان بەبیروبۆچوون و ڕەخنەو پێشنیارەکانیان کۆنفرانسەکەیان ذەوڵەوڵەمەندتر کرد،. داوا کرا لە داهاتوودا ئەو باسانە ببێتە گەڵالەیەک و نوێنەران پێشکەشی کۆنگرەی بکەن.
لە بڕگەی کۆتای کۆنفرانسەکە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیانە ئەنجام درا و بەپێی هەڵبژاردنەکان لاوانی فینلاند نوێنەری خۆیانیان دیاری کرد.
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران-فینلاند









