به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردستان، رۆژانی 14و 15ی ره‌شه‌مه، كۆمیته‌ی گشتیی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند له دوو شاری
یوڤاسكولا و تورك‌و دوو سمیناری به بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه بۆ په‌روانه حه‌یده‌ری به‌رپرسی گشتیی یه‌كیه‌تیی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدكا پێكهێنا.
له‌م دوو سمیناره‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوردانی دانیشتووی ئه‌م شارانه به‌شداربوون، په‌روانه حه‌یده‌ری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی "كۆچبه‌ران و كۆمه‌ڵگای نوێی نیشته‌جێبوون"و "بزووتنه‌وه‌ی ژنان" باسێكی تۆكمه‌و وردی له‌سه‌ر هه‌ر دوو ته‌وه‌ر كرد. ناوبراو له وته‌كانیدا كێشه‌ی كۆچبه‌ران‌و ژنانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای نوێی ژیان و په‌روه‌رده‌ی خێزانی‌و منداڵ له نێوان دوو فهرههنگو كولتووری جیاوازدا خسته‌به‌رباس.
دوای پێشكه‌شكردنی باسه‌كان، به‌شدارانی سمینار له هه‌ر دوو شاری یوڤاسكولاو تورك‌و به شێوه‌ی وركشۆپ به لایه‌نه ئهرێنیو نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و پرسه گرینگه، هێمایان كرد‌و به ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان له‌مه‌ر ئه‌و بابه‌تانه، باسه‌كانی سمینارهكهیان دهوڵهمهندتركردو وڵامی پرسیاری به‌شداربووان له لایه‌ن په‌روانه حه‌یده‌رییه‌وه درایه‌وه.
هه‌ر له‌و سمینارانه‌دا به بۆنه‌ی رۆژی ٨ ی مارسه‌وه، كۆمیته‌ی گشتیی حیزب و یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوان و ژنان په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان پێشكه‌ش كرد‌و هه‌روه‌ها له ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كاندا له شاری یوڤاسكولا، دڵسۆز یاری و له شاری تورك‌و، كه‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی دوو هۆنراوه‌یان به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد.












