بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند بە بەشداری بەڕێز ئارام عەزیزی بەرپرسی گشتی تەشکیلاتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەخێرهاتنی گەرمی لاوان کرا لە لایەن پێشکەش کاری بەرنامە خاتوو ئیمان ئەلیاسی،پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگیرا بە نیشانەی ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان، بۆ کردنەوەی کۆبوونەوەکە لە لایەن بەرپرسی گشتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند ماهر نەقشبەندی بەخێرهاتنی نوێنەری دەرەوەی وڵات کاک ئارام عەزیزی کرد هەر لەو پەیوەندیەدا بەڕێز نەقشبەندی ڕاپۆرتی کاروچالاکی چەند مانگەی ڕابردووی کومیتەی گشتی پێشکەش بەئامادەبوان کرد.
کاک ئارام عەزیزی باسێکی تێروتەسەلی لە سەر لاوان و تەشکیلاتی لاوان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد ،وە ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی ئێمە ئەوەیە بۆ داهاتوویەکی باشتر کاربکەین و دەبێت ئاستی ڕیکخراوەکەمان بەرز بکەینەوە،بۆ ئەوەی بتوانین ڕێکخستنێکی نوێ و مۆدێرن بە خۆمانەوە ببینین، تا لە داهاتوودا کارو تێکۆشانمان بتوانین بە شێوەیەکی پێشکەوتوانە بەهێزتر بکەین،و دەبێت ئەو گۆڕانکاریانە لە چوارچێوەی بەرنامەو پرینسیپەکانی لاواندا خۆی ببینێتەوە.
لە بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا کاک ئارام زیاتر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێمە وەک کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات پێویستیمان بە پرۆژەی هاوبەش هەیە بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان کومیتەکانی دەرەوەی وڵات بەهێزتر بکەین،
شایانی باسە لەسەر داخوازی نووسەر خاتوو ماریا تۆیڤۆنێن لە لایەن ڕیکخراوی یەکیەتی لاوان بەشداری کۆبوونەوەکە بوو. نووسەر تۆیڤۆنێن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەیەوێ کتێبێک لە سەر لاوانی کورد بە ئەنجام بگەیەنێت. داوای لە ئەندامانی یەکیەتی لاوان کرد کە بتوانن وەک گەنجێکی کورد دیمانەیەک لە گەڵ خاتوو ماریا پێک بێنن بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر لە نزیکەوە کێشەی گەنجی کورد بە فینلاندیەکان ئاشنا بکات.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەشداربوان ڕەخنەوپێشنیارەکانیان ئاراستەی نوێنەری دەرەوەی وڵات کرد،
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_فینـــــلاند
ڕێکەوت 12,2,2011
تێبینی: رێکهوتی سهر وێنهکان ههڵهیه











