ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 22,1,2011 لە شاری یوڤاسکولا لە وڵاتی فینلاند جیژنێکی بەشکۆ بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵیادی دامەزراندی کۆماری کوردستان بەڕێوە چوو لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
مهراسمهكهبهخویندنهوهی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكرات له‌فینلاند و به‌به‌شداری به‌شێكی به‌رچاو له‌لاوان ده‌ستی پێكرد. به‌شوێن سروودی نه‌ته‌وایه‌تی دا خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ڕاگیرا.
پاشان په‌یامی كومیته‌ی حیزب له‌لایه‌ن به‌رپرسی كومیته ی حیزب ، كاك كه‌ریم حهبیبیهوه، پێشكه‌ش كرا. له‌په‌یامه‌كه‌ی كومیتهدا تیشك خرابووه‌سه‌ر لایه‌نه جوراوجۆره‌كانی كۆماری كوردستان و ڕۆڵی پێشه‌وا قازی له‌دامه‌زران و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆماره‌دا.
و پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک سیروان پاڵانیەوە خوێندرایەوە کە تێیدا ئاماژەی کرد بە دووی ڕێبه‌ندان کە یه‌کێک له‌و ڕۆژه پیرۆزانەیە وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگدار بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ئاسمانی مێژووی پڕله‌شانازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ده‌دره‌وشێته‌وه.
و لاوانی کوردستان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ههلومهرجهپێشکهوتوانهی که‌کۆماری کوردستان بۆی ڕەخساندبوون، به‌دامه‌زراندنی یه‌کێتی لاوان له‌به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌پێدانی ئامانجه‌کانی کوماری کوردستان نه‌خشێکی به‌رچاویان گێڕا و هه‌تا ئێستاش خه‌باته‌که‌یان بێ پسانهوهدرێژهی هه‌یه.
و بەڵێنیان دووپات کردەوە کە لاوان هەردەم درێژەدەری ڕێگەی پڕ لەسەروەری ڕێبەرانیانن.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی نوێنه‌رانی ئه‌م هێز و لایه‌نانی خوارهوهپهیامهكانی پیرۆزبایی خویان پێشكه‌ش كرد.
١. پارتی دێموكراتی كوردستان
٢. یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان
٣. كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كورستانی ئێران
٤. یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
هه‌ر وه‌ها سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران به‌ناردنی برووسكه‌ی پیرۆزبایی به‌شداربوو.
پاش خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان هونه‌رمه‌ندان كاك قادر ئه‌لیاسی و مامۆستا ڕه‌شیدی فه‌یزنژاد به‌گۆرانی و موسیقای كوردی جه‌ژنه‌كه‌یان ڕازانده‌وه.
مه‌راسمه‌كه تا دره‌نگانێ له‌شه‌و بهههڵپهركێ و خۆشی به‌شدار بووان به‌رده‌وام بوو. كاتژمێر ١١ شه‌و جهژنهكهلهنێو خۆشی به‌شداربووندا كۆتایی پێهات.
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_فینلاند









