ڕێکەوتی 6.12.2010 کۆنفرانسێک بۆ کومیتە ناوچەی لاوانی شاری یوڤاسکولا لە لایەن یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاری کومیتە ناوچەی حیزب لەو شارە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەرز ڕاگیرا لەلایەن ماهر نەقشبەندی بەرپرسی یەکیەتی لاوان بەخێرهاتنی گەرمی ئامادەبوانی کرد و باسێکی لە سەر لاو بە گشتی،و لاوان و نێو و نێوەڕۆکی ڕێکخراوی یەکیەتی لاوان بۆ ئامادەبوان کرد. هەر لەو پێوەندیەدا بەڕێز نەقشبەندی چەند پرۆژەیەکی خستەڕوو بۆ داهاتوی چالاکی لاوان لەم شارەدا.
بەڕێز سیروان پاڵانی بەرپرسی تەشکیلات باسێکی لە سەر ئامانجەکانی ڕێکخراوی یەکیەتی لاوان کرد.
پاشان کاک فەریاد سوڵتانپەناە بەرپرسی پێشووی کومیتە ناوچەی یوڤاسکولا راپۆرتێکی لەسەر کارو چالاکیان لە ماوەی ڕابردوودا خوێندهوه.
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا بەڕێز فازڵ گوڵجانپوور بەرپرسی گشتی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی فینلاند لە سەر بارودۆخی لاوان دوا، و ئاماژەی بەوە کرد کە لاوان هەمیشە کۆڵەکەیەک بوون لە کۆڵەکەکانی خەباتی گەلی کورد.
و ئامادەبوونی خۆیانی دەربڕی بۆ ههر چەشنە هاوکاریەک له گهڵ یهکیهتی لاوان.له بهشێکی دیکهی کۆنفرانسهکهدا بهشداربووان ڕەخنهو پێشنیارەکانی خۆیان ئاراستەی نوێنهرانی لاوان کرد.لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا کومیتەی نوێ بۆ شاری یوڤاسکولا هەڵبژێردرا و خاتوو دڵسۆز یاری بە بەرپرسی کومیتە ناوچەی شاری یوڤاسکولا دیاری کرا.
یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران ـ فینـــــلاند






