ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 14,11,2010 بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە لاوانی ناوچەی شاری تورک‌و کۆنفرانسی کومیتە ناوچه‌ی یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو .
سەرەتای کۆنفرانسه‌که لە لایەن به‌ڕێز ماهر نەقشبەندی بەرپرسی گشتی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی فینلاند بە خێرهاتنی گەرمی ئامادە بوانی کرد، و کۆنفرانسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد.
بەڕێز نەقشبەندی کورتە باسێکی لە سەر چالاکی و پرۆژەکانی داهاتووی لاوان کرد و هاوکات لە گەڵ ئەوەشدا داوای لە هەموو لاوان کرد کە هاوکاری کومیتەی لاوان بن بۆ ئەوەی بتوانین له داهاتوو کاره‌کانمان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
پاشان هەر لە لایەن بەڕێز نەقشبەندیەوە داوای لە بەرپرسی تەشکیلاتی گشتی لاوان به‌ڕێز سیروان پاڵانی کرد، کە باسێک لە سەر پەیرەو و بەرنامەی یەکیەتی لاوان بکات بۆ ئامادە بوان.
شایانی باسە لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ئەندامی کومیتەی حیزب و هاوڕێی هەمیشەیی یه‌کیه‌تی لاوان بەڕێز عەزیز ئەحمەدی باسێکی لە سەر ئەرک و چالاکی لاوان کرد، و داوای له لاوان کرد که هه‌میشه پاڵپشتی ڕێخراوه‌که‌یان بن، بۆ ئه‌وە‌ی بتوانن رێکخراوه‌یه‌کی ئاکتیڤیان هه‌بێت.
له دواین کاری کۆنفرانس‌دا و له هه‌ڵبژاردنیکی ئازاد و که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه کۆمیته‌یه‌ی نوێ هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له‌وه په‌یوه‌ندیه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمیته به‌ڕێز سەباح پاڵانی وه‌ك به‌رپرسی کۆمیته ناوه‌چه‌ی شاری تورک‌و هه‌ڵبژێردرا.











