ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩.٩.٢٠١٠ له شاری هێلسینكی پایته‌ختی فینلاند یادی شه‌هیدانی میكونوس به به‌شداری رێژه‌یه‌كی به‌ر چاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و
نوێنه‌ری حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و كوردانی دانیشتوی ئه‌م وڵاته به‌رز ڕاگیرا.
مه‌راسمه كه كاتـژمێر ١ و سی ده‌قێقه، به خوێندوه‌ی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌كه‌مان كاك ڕه‌شید فه‌یزنژاد و كۆڕی سروودی یه‌كییه‌تی لاوانه‌وه ده‌ستی پێكرد.دوای ڕاگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان، مه‌راسمه‌كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه چوو:
خویندنه‌وه‌ی په‌یامی كومیته‌ی حیزب له فینلاند له لایه‌ن كاك كه‌ریم حه‌بیبییه‌وه.له په‌یامه‌كه‌ی كومیته‌دا تیشك خرابوه سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هید دوكتور سه‌عید و ڕۆڵی ئه‌م ڕێبه‌ره مه‌زنه له ڕێبه‌رایه‌تی كردنی حیزب دا و به تایبه‌ت رۆل و كاریگه‌ری دكتور سادق له ڕێبه‌ری كردنی حیزب دا دوای شه‌هید بوونی نه‌مر دوكتور قاسملو.
خوێنده‌وه‌ی په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوانی حزب له فینلاند له لایه‌ن كاك سیروان پاڵانییه‌وه.
پیشاندانی كورته ڤیدیویه‌ك له وته به نرخه‌كانی شه‌هید دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی.
خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی شه‌هید دوكتور سه‌عید له لایه‌ن پێشكه‌شكاری سمیناره‌كه، كاك سادق عه‌سكه‌ریه‌وه
پێشكه‌ش كردنی سرودی ئه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن به‌رێز ڕه‌شیدی فه‌یزنژاد به هاوكاری كۆڕی سرودی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكرات له فینلاند.
پێشكه‌ش كردنی باسێكی پڕناوه‌رۆك له لایه‌ن ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب كاك عه‌بدوڵا حیجابه‌وه.
به‌رێز عه‌بدوڵا حیجاب له باسه‌كه‌یدا وێڕای به‌رز نرخاندنی جدی بوونی دوكتور سه‌عید له كار و خه‌بات بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی وتی:له ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمان دا ڕوانگه‌ی تێڕوانینمان له سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هیده‌كانمان ،بۆچوونێكی موته‌عه‌سبانه نییه و بۆ زیندوو ڕاگرتنی نه‌ریتی ئازیه‌تی و تازیه نییه. یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانمان هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێزگرتنه له شه‌هیده‌كانمان له هه‌مانكاتیشدا به خۆداچوونه‌وه‌یه بۆ باشتر خه‌بات كردن له پێناوی ئه‌و ئامانجه پیرۆزانه‌ی كه شه‌هیده‌كانمان گیانی خۆیان بۆ به‌خت كردوه.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا به‌ڕێز حیجاب یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردی بۆ گه‌یشتن به ئازادی به‌رز نرخاند و درووستكردنی چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی به به‌ردی بناغه‌ی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناوزه‌د كرد و وتی :یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی به شوعار ده‌سته‌به‌ر نابێت به‌ڵكو به‌خۆدا چوونه‌وه و ددان نان به هه‌ڵه‌كانی ڕابووردودا و هه‌وڵدان بۆ پڕاكتیزه كردنی دروشمه‌كان له مه‌ڕ لێك نزیك بوونه‌وه و پێكه‌وه كاركردن ده‌توانی ئێمه‌ی كورد بگه‌ینێته ئه‌و ئامانجانه‌ی كه شه‌هیده‌كانمان گیانیان له ڕێیان دا به‌خت كردوه. بۆ گه‌یشتن به ئامانج پێویست ناكات ببین به یه‌ك حیزب به ڵكو پێویسته پلاتفۆرمی هاوبه‌ش و كولتووری سیاسی دروستمان هه‌بێت.
له دواین به‌شی سمیناره‌كه‌دا به‌شداربووان به پرسیار و تێبینیه‌كانیان سمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز حیجابه‌وه وڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه.
ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه نوێنه‌رانیان له سمیناره‌كه‌دا به‌شدار بوون بریتی بوون له:
پارتی دێموكراتی كوردستان
گۆڕان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ناوه‌ندی چاك
سمیناره‌كه پاش سێ كاتژمێر سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێهات.








