هه‌واڵده‌ریی كوردستان: رۆژی سێشه‌ممه،رێكه‌وتی 30 خاكه‌لێوه، شاند‌ێكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستی چنور قادری ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی YJDKI له رێور‌ِه‌سمی كرانه‌وه‌ی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی مافی ژنی كورد
ـ مافی مرۆڤ كه له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداریی كرد.
كرانه‌وه‌ی كۆنگره به خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له قوربانییانی رێگای یه‌كسانی‌و ئازادی ده‌ستی پێكرد. پاشان به‌دری ته‌و‌حیدی ئه‌ندامی رێكخراوی مافی ژنی كورد ـ مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به رێكخراوه‌كه‌یان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. په‌یامی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن چنور قادری ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجراییYJDKI پێشكه‌ش كرا.
دواتر په‌یامی چه‌ند رێكخراوه‌ی ژنانی به‌شدار له كۆنگره‌دا خوێندرایه‌وه.
پاشان پارچه شێعرێك له لایه‌ن شێركۆ بێكه‌س‌و ویدیو كلیپی نۆستالۆژیای نه‌وت‌و خوێن پێشكه‌ش كرا.
شایانی ئاماژه‌ی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی مافی ژنی كورد ـ مافی مرۆڤ دوو رۆژی خایاند‌و رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.






