ک/مــــیدیا: چواره‌مین کونفـڕانسی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رێکه‌وتی 8 و 9ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی له ژنێڤ، پێکهات.
له‌م دانیشتنه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له پشپۆڕان و شاره‌زایانی بواری مافی ژنان نوێنه‌رانی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و زمانییه‌کانی وڵاتان و هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌شدار بوون.
له‌م کونفـڕانسهدا نه‌ته‌وه بنده‌ست و زوڵم لێکراوه‌کانی ئێران و نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌شدار بوون.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ باس کردن له‌سه‌ر بارودۆخی ژنانی سه‌ر به که‌مایه‌تییه‌کان له بواری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ته‌رخان کرابوو.
له‌م دانیشتنه‌دا پاش تاوتوێ کرانی کێشه‌گه‌لێک وه‌ک توندوتیژیی چه‌ندلایه‌نه دژ به ژنانی سه‌ر به که‌مایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگا فره‌نه‌ته‌وه و فره ئایین و فره زمانه‌کاندا، چه‌ندین گه‌ڵاڵه‌ی پیشنیار کراو، په‌سند کران.
په‌روانه حه‌یده‌ری نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌باره‌ت به پرسی ژنانی کورد له کوردستانی ئێران وتارێکی پێشکه‌ش کرد.










