مژاری سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌که: رۆڵی ژنی عه‌ره‌ب له به‌ره‌و دیمۆکراسی رۆیشتنی و زاهیربوونی دیمۆکراسیدا
په‌روانه حه‌یه‌دری
مه‌راکێش، رابات - 011-10-2011
وڵاتانی عه‌رب ئه‌مڕۆ له گه‌ل لێگه‌ری گه‌وره به‌ره‌وروون که به چ شێوه‌یه‌ک دێموکراسی له وڵاته‌کانیاندا سه‌قامگیر بکه‌ن و مافی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگر‌ن. به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و پرۆسه‌یه له وڵات تا وڵاتێکی دیکه جیاوازه، هه‌روه‌ها ره‌وش و هه‌لومه‌رجیش له وڵات بۆ وڵاتێکی دیکه فه‌ره‌ق ده‌کات.
چوند وڵاتێک که له سه‌ر رێگای دێموکراسیدان، زیاتر چوونه‌ته پێشه‌وه تاکوو وڵاتانی دیکه که جێگای مه‌ترسیی زۆری هه‌یه که به‌ره‌و دێموکراسی نه‌ڕوون.
ژنان به شێوه‌یه‌کی چالاک له‌م شوڕش و له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بوون و رؤڵێکی به‌رچاو و چالاکیان هه‌بووه و گێراوه له ده‌ستپێکردن و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی به‌هاری عه‌ربدا. له زۆر کاتدا ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر و ده‌ستپێکه‌ر بوون. به‌ڵام ئیستا له زۆر وڵاتان ده‌یانه‌وێت ژنان له به‌شداربوونیان بسڕينه‌وه و رۆڵیان که‌م بکه‌ن. وه‌ک به‌شدارکردنی ژنان له کۆمیسۆنه‌کان که به مه‌به‌ستی جێگرکردنی دێمۆکراسی و بناتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، وکوو نموونه له کۆمیسوونی دانانی ئاماده‌کاری بۆ دانانی یاسای بنچینه‌یی داهاتوودا. ئه‌ویش ده‌بێت پێشگر و رێگر و ئاسته‌نگێکی بنه‌ڕه‌تی له‌م پرۆسه‌یه‌دا. له به‌ر ئه‌مه‌یه که ژنان له هه‌موو بوارێک‌دا به‌تایبه‌ت له ناوه‌ند و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتدا وه‌کوو، دام و ده‌زگا و ئه‌نیستووته‌کانی ده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌شدار بن.
له راستیدا ئه‌مه به مانای به‌شدارنه‌بوونی نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵاتێکه به مه‌به‌ستی به‌دستهێنانی دێمۆکراسی له رێگای دێمۆکراسیدا. له کاتی گواستنه‌وه له دیکتاتوری به‌ره‌و دیمۆکراسیدا. له‌م کاته گرینگ و هه‌ستیاره‌دا نابێت وه‌کوو کۆسپ و ئاسته‌نگ و لێگه‌ر (چالش) چاوی له بکرێت، به‌ڵکوو وه‌کوو پێوسیتی و کارێکی بنچینه‌یی سه‌یر بکرێت.
زۆر جار ئیزن ده‌درێت به ژنان به‌شدار ببن له‌و شوێنانه‌ی که زۆر بایه‌خیان نیه‌ی، به‌ڵام هه‌م کاتی پۆتا‌نسیێلی ئه‌وان به ته‌واوی که‌ڵکی لێ ناوه‌رگیرێت. ئه‌گه‌ر له‌م قوناخه‌دا وڵاتانی عه‌ره‌بی بتوانن ژنان به‌شدار بکه‌ن له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا، ئه‌وه ده‌بێته شتێکی شوێندانه‌ر و سه‌قامگیرکراو و له‌ئاکام‌دا به‌شداربوونی ژنان له ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌تدا پێویسته.
ژنانی سۆسیالیست ئه‌نترناسیۆنال، که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کار ده‌کات بو داواکاری و هێنانه ئارای مافه‌کانی ژنان و به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی‌دا، سا‌پۆرت و پشتگیری ده‌کات له وه‌دیهێنانی مافه‌کانی ژنانی عه‌ره‌ب، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شدار بوون و کاریگه‌ری و رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له گوستنه‌وه‌ی ئه‌نیستیتۆکان، دام و ده‌زگاکان به مه‌به‌ستی دامه‌رزاندن و درووست کردنی پێکهاته‌ی ناوه‌ند و رێکخراوه‌کان له وڵاته جیاوازه‌کاندا.
دنگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌وان، نیگه‌رانیی زۆرمان هه‌یه له زۆلم، توندووتیژی جه‌سته‌یی و هه‌ڵسووکه‌وتی ناحه‌ز که له زۆر وڵات‌دا هاتۆته ئاراوه، که ئه‌ویش کاریگه‌ری خه‌راپ و نیگاتیڤی هه‌یه له سه‌ر ژنان به‌تایبه‌ت.
داواکارین که به زووترین کات هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که دستگیر کراون و له زیندان له به‌ر بیر و ڕامانیان و له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدار بوون له خۆپێشاندانه‌کاندا، ئازاد بکرێن.
دووپات کردنه‌وهی سا‌پۆرت و پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵکی عه‌ره‌ب به مه‌به‌ستی پێکان و جێگرکردنی دێمۆکراسیی راسته‌قینه و ده‌روه‌ست ده‌بیین له پێناو به‌هێزکردنی سه‌ربه‌خۆیی ژنان له هه‌موو بۆاریکی ژیاندا. ئازاد و سه‌ربه‌ست له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردنێک.
دووپات کردنه‌وه و پشتیوانی له ژنانی عه‌ره‌بی پێشکه‌وتوو بۆ خه‌باته‌که‌یان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی له بواری سیاسه‌تدا، به هه‌ر دوو شێوه هه‌م مافی یه‌کسانیان هه‌بێت و هه‌م به‌شدار بن له پرۆسه‌کانی بڕیارداندا.
دووباره کردنه‌وه له بایه‌خ و گرینگی‌دان به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی رێکخراوه‌کانی ژنان له ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه، قه‌فقاز، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، که به شێوه‌ی ئاڵوگۆری بیر‌و ڕا و ئه‌زموونه‌کان ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی سولیدارتیت له نێو ژنان له‌م ناوچه‌یه‌دا و گه‌شه‌پێدانی فه‌رهه‌نگی، کولتووری ئاشتی و پێکه‌وه ژیانکردن.
له کۆتاییدادا ژنانی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست:
داواکارین که ژنان به شێوه‌ی چالاک به‌شدار بن له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که پرۆسه‌ی دێمۆکراسی که دنساریت به ناوی "به‌هاری عه‌ره‌ب" و له هه‌موو پرۆسه‌کادا که خه‌بات ده‌کرێت بۆ دێمۆکراسی له جیهاندا، پێوستی و سه‌پۆرتکردن له‌و چالاکیانه و به‌شداربوونی ژنان له داکۆکیکردن له مافه‌کانیان یه‌کێکه له بنه‌ڕه‌تیته‌رین و پڕ بایه‌خدارترین ئامانجه‌کانیه‌تی، مه‌به‌ست بێت له‌م پرۆسه‌دا.
داواکاری دۆزینه‌وه رێگاچاره‌ی به‌په‌له‌یین بۆ کۆنفلێکتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که عه‌داڵه‌ت و ئاسایش و ئاشتی سه‌قامگیر و هه‌میشه‌یی له‌م ناوچه‌دا و وه‌رگرتنی فه‌له‌ستێن وکوو وڵات له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، و ژنان ده‌بێت رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بێت له سه‌قامگیرکردنی ئاشتی و له ناوچوونی شه‌ڕ و کۆنفلێکت ودژایه‌تی و ناته‌بایی کردندا.
پێداگری و پشتوانی و سا‌پۆرت له جێگرکردن و به‌ڕێوه بردنی بڕیارنامه‌ی 1325ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان، که گرینگی و بایه‌خ ده‌دات به به‌شداربوونی ژنان له پرۆسه‌ی ئاشتی و دێمۆکراسیدا.
له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه که به تایبه‌ت گرینگیی ئه‌وه که د‌ژایه‌تی و کۆنفلێکت له ناوچه‌ی مدیترانه زۆره و به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌سکه‌وتانه که ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست به‌ده‌ستی هێناوه له پێشدا و ئه‌زموون له‌وان وه‌رگرتن بۆ رێگا چاره دۆزینه‌وه بۆ ناوچه‌ی مدیترانه و ساقامگیرکردنی دێموکراسی، یه‌کسانی و مافی مرۆڤ.






