ک/مــــــــیدیا: له درێژه‌ی ناردنی هێزی ده‌ریایی و نیزامیی زێده‌تر بۆ ئاوه‌کانی باشووری ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌ی رێژیمی ئێران ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، ناوگان پێنجی ئه‌مریکایی له به‌حره‌ین رایگه‌یاندووه: ناوی فڕۆکه‌هه‌ڵگری (USS)، ناوی شه‌ڕکه‌ری (Battleship) و ناوشکێنی (destroyer)، رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس.
ئه‌و ناوه، هه‌ڵگری نزیکه 80 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ره و به وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، ئه‌م ناوه فڕۆکه هه‌ڵگره‌ی ئه‌مریکا ئێستا له ئاوه‌کانی زه‌ریای هیند دایه له داهاتوویه‌کی نزیکدا تێکه‌ڵ به هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جان کربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگه‌ریی ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا درێژه به ناردنی هێزی نیزامیی خۆیان بۆ ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس ده‌ده‌ن.


