ک/مـــــــیدیا: له شاره‌کانی خۆی، سه‌ڵماس و ماکۆ هیچ کوردێک خۆی نه‌پاڵاوتووه و له 8 که‌س له خوازیارانی خۆ پاڵاوتن بۆ مه‌جلیسی رێژیمی ئیسلامی له شاری ورمێ‌ش، 7 که‌سیان ره‌تی سه‌لاحییه‌ت کراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، 8 که‌س له خوازیارانی خۆ پاڵاوتن بۆ خۆلی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران، 7 که‌سیان به بیانووگه‌لی جۆراوجۆر ده‌رباز نه‌بوون و ره‌تی سه‌لاحییه‌ت کران.
رێژیمی ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی دروست کردنی کێبڕکێ له نێوان کورد و ئازه‌ری له شاری ورمێ‌دا، پاڵاوتنی ته‌نیا یه‌ک که‌س له کورده‌کانی په‌سند کردووه هه‌تا به‌م شێوه‌یه خه‌ڵک بکێشێته سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان.
نێوی ئه‌و کوردانه‌ی که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت ناوخۆوه ره‌ت کراوه‌ته‌وه، بریتین له: مەسعوود شەمس‌نژاد، چشمناز خوموویی تولی، عیسا عیسا زادەی مەمەکان، مەلا ره‌زا عەبدوڵڵازادە، ستۆ خورشیدی، موحه‌ممەد ساڵح ئەسەدی و رەسووڵ مستەفانژاد.
ته‌نیا که‌سێک که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت ناوخۆوه مافی خۆ پاڵاوتنی پێدراو که‌سێکه به ناوی "عابید فه‌تاحی" که که‌سێکی نزیکی باڵی بناژۆخوازانه و له که‌سانی نزیکی موحسین ره‌زایی له شاری ورمێیه.
له شاره‌کانی خۆی، سه‌ڵماس و ماکۆ، هیچ کوردێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی رێژیم، خۆی نه‌پاڵاوتووه.


