ک/مــــــــیدیا: رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ پێشگیری له که‌ڵک وه‌رگرتنی خه‌ڵک له ماهواره، سزای قورسی دیاری کردووه و ئه‌م سزایانه زیندانیی 6 مانگ هه‌تا 2 ساڵ و سزای نه‌غدی و
قامچی له خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "روزگار" ئه‌و سزایانه پابه‌ندی ماده‌ی 19ی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ قاچاخی کاڵا و دراو ده‌که‌ن که به‌پێی ماده‌ی ناوبراو، قاچاخچیان و ئه‌و که‌سانه‌ی که ئامرازی پێوه‌ندیدار به ماهواره هه‌ڵده‌گرن، وێڕای حوکمی 6 مانگ هه‌تا 2 ساڵ زیندانی و سزای نه غدی ، 74 زه‌ربه قامچیشیان لێده‌درێت.
یاسای ناوبراو ئه‌و شتومه‌کانه له خۆ ده‌گرێ، برینتین له: هه‌ڵگرتنی خواردنه‌وه ئه‌لکولییه‌کان، ئامواڵی مێژوویی ــ فه‌رهه‌نگی، ئامرازی وه‌رگرتنی فرێکانسه‌کانی ماهواره، ئامرازی قومار و ئاسه‌واری بیستن و بینینی نا شه‌رعی و نائه‌خلاقی.


