ک/مــــــــیدیا: نیوه‌ی نوێنه‌رانی ئێستای پارێزگای كوردستان له مه‌جلیسی رێژیم، که گه‌ڵاڵه‌ی پرسیار کردن له سه‌رکۆماریان په‌سند کردبوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ یه‌ک له سێی
خوازیارانی خۆ پاڵاوتن بۆ نۆیه‌مین خولی مه‌جلیسی رێژیم، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانه‌وه ره‌ت کراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌کانی ئێران، عه‌بدولجه‌بار که‌ره‌می، نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران، ئێقباڵ موحه‌ممه‌دی، نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌وڵاوا و مه‌ریوان و سه‌ید عیماد حوسه‌ینی، نوێنه‌ری شاره‌کانی قوروه و دێگولان، که ئێستا له مه‌جلیسی رێژیمی ئێران دان، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی گرێدراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له مافی خۆ پاڵاوتن ره‌ت کراونه‌ته‌وه.
ئه‌م نوێنه‌رانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران، وه‌ک داریووش قه‌نبه‌ری نوێنه‌ری شاری ئیلام، قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری بۆکان و جه‌لال مه‌حموودزاده نوێنه‌ری مه‌هاباد، که له ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد بوون، تێکڕایان ره‌تی سه‌لاحییه‌ت کراون.
هه‌روه‌ها 25 که‌سی دیکه‌ی خوازیاری خۆ پاڵاوتن له 5 بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سنه ره‌ت کراونه‌ته‌وه.
له بنکه‌ی سه‌قز و بانه 5 که‌س، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا 3 که‌س، سنه و کامیاران و دیوانده‌ره 10 که‌س، قوروه و دێگولان 2 که‌س و له شاری بیجاریش 5 که‌س ره‌تی سه‌لاحییه‌ت کراون.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، تێکـڕای ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌لاحییه‌تیان په‌سند کراوه له که‌سانی نزیکی ئه‌حمه‌دی‌نژاد بوون.
له پارێزگای کرماشانیش ره‌ت کرانه‌وه‌ی پاڵێوراوان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بووه، به‌جۆرێک که له 156 خوازیاری خۆ پاڵاوتن، 86 که‌س ره‌ت کراونه‌ته‌وه.
له 9 که‌س له خوازیارانی خۆ پاڵاوتن له بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار، ته‌نیا سه‌لاحییه‌تی دوو که‌س په‌سند کراوه.
به کۆتایی هاتنی کاری هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی و مۆڵه‌تی چوار رۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، کاری په‌سند یان ره‌ت کردنه‌وه‌ی خوازیارانی خۆ پاڵاوتن له شوورای نیگابان ده‌ست پێ ده‌کات


