ک/مـــــــیدیا: نزیکه‌ی له‌سه‌دا 20ی کارتۆن خه‌وه‌کانی شاری تاران ژنان و له‌سه‌دا 80ی خه‌ڵکی باقی شاره‌کانی پێکی ده‌هێنن و زۆربه‌شیان له
ده‌ستی تووش بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن.
جێگری "خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی رێکخراوی خۆشبژێوی و به‌شداریی کۆمه‌ڵایه‌تی" گوتوویه‌تی: له سه‌دا 80ی بێ‌ماڵ و حاڵه‌کانی شاری تاران، له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه هاتوون و 15% هه‌تا 20%ی تێکڕای کارتۆن خه‌وه‌کانی پێته‌ختی ئێران، ژنان پێکی ده‌هێنن.
هه‌واڵده‌ریی هرانا له زاری زار‌ع سفه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی خۆشبژێوی، بڵاو کردۆته‌وه، به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کارتۆن خه‌وانه له ده‌ستی تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی: رۆژانه به شێوه‌ی نێونجی 100 کاتۆن خه‌و له ئاستی شاری تاران‌دا کۆ ده‌کرێنه‌وه.


