ک/مـــــــیدیا: گوشاری هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامی له ناوچه‌ی کامیاران به بیانووی کۆکردنه‌وه ماهواره چڕ و به‌ربڵاوتر بۆته‌وه و بارودۆخێکی تۆقێنه‌ری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌که دروست کردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژ به رۆژ گوشاری هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵک زێده‌تر ده‌بێت و به بیانووی که‌ڵک وه‌رگرتنی خه‌ڵک له ماهواره، ده‌ڕژێننه نێو ماڵی خه‌ڵک و ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یان تاڵ کردووه.
هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌ر رۆژێک ده‌ڕژێنه گوندێکی ناوچه‌ی کامیاران وێـڕای تێکدانی ژیان خه‌ڵک، ده‌ست به‌سه‌ر که‌لوپه‌لی وه‌رگری ماهواره‌ی خه‌ڵکدا ده‌گرن و به‌و شێوه ژیان و حاڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یان تێک داوه و که‌ش و دۆخێکی ترسێنه‌ری له نێو خه‌ڵکدا پێکهێناوه.


