ک/مــــــیدیا: عه‌سگه‌ر ئه‌ولادی به‌رپرسی ژووری بازرگانیی ئێران و چین، نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووریی له‌مانگی به‌فرانباردا 40% راگه‌یاند و گوتی، به هاورده‌کردنی دولاری 1600 تمه‌نی و
ئه‌و جۆره به‌رهه‌مهێنانه که ئێستا له ئارادایه، هه‌تا 6 مانگی دیکه له وڵات‌دا تووشی قات و قڕی ده‌بین.
ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌سگه‌ر ئه‌ولادی، به هه‌واڵده‌ریی "پانا"ی گوتووه، پێش له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، رامگه‌یاندبوو که ئه‌و کاره ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ و ئه‌نجام دانیشی جورئه‌تی ده‌وێت".
وتیشی: "ئه‌و کات من رامگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت هه‌ڵاوسانی ئابووری کۆنترۆڵ بکات، ئامانجدار کردنی یارانه‌کان کارێکی پـڕ مه‌ترسیداره".
عه‌سگه‌ر ئه‌ولادی هه‌ر له‌و باره‌وه گوتی: "پێشتر به یه‌ک ره‌قه‌می بوونی نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووری شانازیمان ده‌کرد به‌ڵام پاش ئه‌وه که ده‌وڵه‌ت دوو مانگ له‌وه‌پێش نرخی هه‌ڵاوسانی 19.8% راگه‌یاند، زانیم هیچ سه‌رکه‌وتنێمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "تێکـڕای پێش‌بینییه‌کان بۆ هه‌ڵاوسانی ئابووریی وڵات 14% بوو، به‌ڵام ئێستاش نه‌ک هه‌ر 19،8% نییه به‌ڵکوو به له‌به‌ر چاو گرتنی ئاڵوگۆڕه دراوییه‌کان، نرخی هه‌ڵاوسان هه‌تا سنووری 40% ده‌ڕوات".
به‌رپرسی ژووری بازرگانی گوتی: "ئێستا که نرخی هه‌ڵاوسان نزیک به 40% بۆته‌وه، قۆناخی دووهه‌می یاسای ئامانجدار کردنی یارانه‌کان له به‌رژه‌وه‌دیی وڵات‌دا نییه".
ئه‌ولادی له درێژه‌دا گوتویه‌تی: "به هاورده کردنی شتومه‌ک به دولاری 1600 تمه‌نی و کێشه‌ی به‌رهه‌مهێنان، له شه‌ش مانگی داهاتوودا تووشی قه‌حتی و قات و قڕی ده‌بین و ده‌بێ له قاچاخ بۆ دابینکردنی پێویستییه‌کانی وڵات که‌ڵک وه‌ربگرین.


