هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست
مامۆستایان و رووناکبیرانی چاو نه‌ترسی کوردستان
هه‌وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردران یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کێکانی سیستمی دێموکڕاسی له جیهان دایه که له زۆربه‌ی وڵاتانی ئازاد دا په‌پڕه‌و ده‌کرێت .له‌وڵاتی ئێمه‌ش دا ئه‌م پڕۆسه‌یه له
سه‌ره‌تادا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران به چاوێکی پڕ هیوا سه‌یری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له وڵات‌دا ده‌کرد و هیوادار بوون که به هاتنی شێوازی هه‌ڵبژاردن بۆ ناو ده‌سه‌ڵاتی وڵات له ده‌س وه‌یشوومه‌ی دیکتاتۆریه‌ت ره‌زگاریان بێت به‌ڵام هزری به‌رته‌سکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیکتاتۆره یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان هه‌ر له رۆژی پاش هه‌وه‌ڵین هه‌ڵبژاردن که‌وتنه خۆ و دژی ئه‌م مافه بێ ئه‌م لاو ئه‌ولایه‌ی خه‌ڵک وه‌ستان و به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه هێنا کایه‌وه .
له‌ماوه‌ی زیاتر له یه‌ک سه‌ده پاش شۆڕشی مه‌شروته و له ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران پڕۆسه‌یه‌ک به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چووه به‌ڵام ،له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ته‌نیا رواڵه‌تێک له هه‌ڵبژاردن هاتۆته ئارا و له‌ڕاستیدا پڕۆسه‌یه‌ک به‌ڕێوه چووه که له‌ناوه‌رۆکدا هیچ یه‌ک له بنه‌ماکانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازادی تێدا به‌دی نه‌کراوه . ئه‌مڕۆکه‌ش 32 ساڵ پاش ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بڕیار وایه شانۆیه‌کی‌تر وه‌ک چه‌ندین شانۆی به‌ڕێوه چووی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس له کۆتاییه‌کانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت.له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ده‌یه‌یه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی تێده‌په‌ڕێت گه‌لێک شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌رێوه چوونه که له هیچکامیان سه‌ره‌تاییترین بنه‌مایه‌کانی دێموکڕاسی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد په‌یره‌و نه‌کراوه ،سه‌ره‌ڕای نادێموکڕاتیک بوونی ئه‌م شانۆیه، رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی به په‌یڕه کردنی هه‌موو شێوازه‌کانی سه‌رکوت و داپڵۆسین به‌ری به هه‌رچه‌شنه ده‌نگێکی نه‌یار و دژ به‌خۆی گرتوه و هه‌رئێستاکه به‌سه‌دان و بگره هه‌زاران که‌س له مامۆستایان و رووناکبیران و خوێندکاران و کرێکاران ته‌نیا به تاوانی داوا کردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان ڕاپێچی به‌ندیخانه‌و سیاچاڵه‌کان کراون و له‌گه‌ڵ دژوارترین بارودۆخی روحی و جه‌سته‌یی به‌ره‌و روونه. له‌لایه‌کیتره‌وه بێ‌لیاقه‌تی به‌رپرسانی رێژیم له‌چاره‌سه‌ر نه‌کردنی گیر و گرفه‌کانی خه‌ڵک بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که رۆژ له دوای رۆژ خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی وڵاته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ژیانێکی پڕچه‌رمه‌سه‌ریتر ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بکه‌ن . فه‌ساد، بێ‌کاری ،دزیی،ئیعتیاد ،هه‌ڵهاتنی مێشکه‌کان و ... گۆشه‌یه‌کی بچووکن له‌ونه‌هامه‌تیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی بۆ خه‌ڵکی به‌ڵا لێدراوی ئێرانی به‌دیاری هێناوه ،له‌وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی رێژیم بۆ به‌شداری خه‌ڵک له شانۆی نۆهه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس ته‌نیاو ته‌نیا په‌له‌قاژه‌یه‌که بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست چووی له‌ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
هه‌ر له‌مڕوه‌وه ئێمه وه‌ک یه‌کێتی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران ،وێڕای ته‌حریم و به‌شداری نه‌کردنمان له نۆهه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رێژیم ،ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ش جگه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک و بێحوڕمه‌تی به شعور و هزری خه‌ڵک هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ گه‌لانی ئێران لێ به‌دی ناکرێت،هه‌ر بۆیه داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین که به به‌شداری نه‌کردن له‌م شانۆگه‌رییه‌دا ،نایه‌کی‌تر به‌گشت باڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی بڵێنه‌وه و له‌هه‌مانکاتدا داوا له هه‌موو مامۆستایان و رووناکبیران و خوێندکاران و چالاکانی مه‌ده‌نی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که به‌ڕوون کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ،ئه‌م پیلانه‌ی ڕێژیم بۆ کڕینی مه‌شروعیه‌ت له‌ناو بیر و ڕای ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه تاکوو به دونیا نیشان بده‌ین که دیکتاتۆری تاران هیچ جیاوازێکی له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرانی قاهیره‌و ترابلۆس و توونێس نییه و چاره‌نووسیان لێک گرێدراوه.
نا بۆ به‌شداری شانۆی هه‌ڵبژاردن
نا بۆ کۆماری جینایه‌ت و تاوانی ئیسلامی
سه‌رکه‌وێت خه‌باتی گه‌لانی ئێران بۆ دابین کردنی ئازای و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری
یه‌کێتی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
16 به‌فرامباری 1390هه‌تاوی


