ک/مـــــــیدیا: پارێزگاکانی کوردستانی ئێران زیاترین دیارده‌ی خۆکوژی ژنان تێیدا روو ده‌دات.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی حکوومه‌تیی پانا، قه‌رایی موقه‌ده‌م مامۆستای زانکۆ، ئاماژه به راده‌ی و ئاماری خۆکوژی له ئێران‌دا ده‌کات و له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "ئێستا له هه‌ر 1000 که‌س 12 که‌س خۆیان ده‌کوژن و پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و کوردستان و پاشانیش هه‌مه‌دان رێکۆردداری ئاماری خۆکوژی له نێو ژنانی ئێران دان".
ئه‌و مامۆستای زانکۆیه هۆکاری زۆربه‌ی خۆکوژییه‌کان به کێشه بنه‌ماڵه‌ییه‌کان وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: له رۆژێکدا له شاری تاران 10 که‌س خۆکوژی ده‌که‌ن و یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و خۆکوژیانه له نێو ژناندا فره ژنی و کێشه‌ی ئابووریی پیاوانه".
قه‌رایی موقه‌ده‌م، گوتوویه‌تی: ژنان له کرده‌وه‌ی خۆکوژی‌دا له پیاوان سه‌رکه‌وتووتر بوون و ژنان زیاتر له شێوازێک که‌ڵک وه‌رده‌گرن که مه‌رگیان حه‌تمی بێت.
ناوبراو، رووخاندنی که‌سایه‌تیی ژنان، پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به زۆره‌ملێ و ده‌ستدرێژیی جینسی، به گشتی گۆڕانی کۆمه‌ڵگا له سه‌رده‌مێکی سونه‌تییه‌وه بۆ مۆدێـرنیته له هۆکاره‌کانی دیکه‌ی خۆکوژیی له نێو ژناندا ده‌زانێت.
قه‌رایی موقه‌ده‌م له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: گوشاری ده‌روونی و لێدانی ناوناتۆره‌ی نامووسی له ژنان ترس و دڵه‌ڕاوکێ له ژناندا ده‌خولقێنێ و له ئاکامدا خۆکوژی به ته‌نیا رێکاری رزگار بوون ده‌زانن.
ئێران سێهه‌مین وڵاته له دوای وڵاتانی چین و هیندوستان، که دیارده‌ی خۆکوژی ده‌بێته هۆی مه‌رگی هاووڵاتیان.


