ک/مــــــیدیا: ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی پشت‌ڕاستی کرده‌وه، رێژیمی ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی له دامه‌زراوه ژێر زه‌وییه‌کانی "فردۆ"ی ده‌ست پێکردووه.
جیل تۆدوور، وته‌بێژی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له بایاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، ئاژانس، ده‌سپێکردنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه به چڕیی 20% له دامه‌زراوه‌کانی فردۆ پشت‌ڕاست ده‌کاته‌وه.
ناوبراو گوتویه‌تی: "تێکڕای ماده ناوکییه‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه له ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی ئاژانس دایه".
به‌پێی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی پێشێلکاریی رێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی په‌سندکراو له بڕیار نامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زێده‌تر ده‌کات.
له ساڵی 2006ی زاینییه‌وه شه‌ش بـڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له رێژیمی ئێران ده‌کات واز له پیتاندنی ئۆران‌یۆم بێنێت.
پیتاندنی ئۆران‌یۆم له بنکه ناوکییه‌کانی فردۆ، بۆته هۆی نیگه‌رانیی لێپرسراوانی رۆژئاوا و یه‌کێک له‌وانه به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌ی گوتووه، بـڕیار‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌مه‌ڕ چالاک کردنی ئه‌و دامه‌زراوه ناوکییه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌ران ده‌کات.
دیپلۆماتکارێکی دیکه‌ی ئورووپای ده‌ڵێت، چالاک کردنی ئه‌و دامه‌زراوه له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و رێژیمه بـڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌چاو ناکات.


