ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری به‌رگریی رێژیمی ئێران، وێڕای پێشوازی له رزگار کردنی مه‌له‌وانه ئێرانییه‌کان له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکاوه، گوتوویه‌تی، "ئێمه نه‌مانگوتووه گەروو‌ی هورموز داده‌خه‌ین".
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، پاش دانیشتنی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت له وه‌ڵامی پرسیاری هه‌واڵنێرێکدا سه‌باره‌ت به رزگار کردنی 13 مه‌له‌وانی ئێرانی، گوتوویه‌تی: "وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ رزگار کردنی ئه‌و 13 مه‌له‌وانه ئێرانییه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه راگه‌یاندووه".
پێشتر رامین مێهمان په‌ره‌ست، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێران رزگار کردنی مه‌له‌وانه ئێرانییه‌کانی وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه، ناو بردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئیرنا، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری به‌رگریی رێژیمی ئێران، گوتبووی: "باش بوونی ئه‌و کاره‌ی ناوی ئه‌مریکا ره‌ت ناکه‌ینه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی رێژیمی ئێران گوتوویه‌تی، رزگار کردنی 13 مه‌له‌وانی نابێته هۆکارێک بۆ مانه‌وه‌ی هێزی بێ‌گانه له ناوچه‌که‌دا.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری به‌رگریی رێژیمی ئێران، سه‌باره‌ت به داخستنی گەروو‌ی هورموز گوتوویه‌تی، له ئه‌گه‌ری گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران، پێش له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له گەروو‌ی هورموز ده‌گرێن.
هاوکات له‌لایه‌کی دیکه‌وه فرمانده‌رانی دیکه‌ی نیزامیی ئێران، باسی مانۆڕێکی 10 رۆژه له‌مه‌ڕ توانایی ئێران بۆ داخستنی گەروو‌ی هورموز ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
ناوگانی ژماره پێنجی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که له به‌حره‌ین جێگیر کراوه، رایگه‌یاندووه، داخرانی گەروو‌ی هورموز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڵوێستی جیدیی ئێمه‌ی به دواوه ده‌بێت.
له‌م نێوانه‌شدا وڵاتانی رۆژئاوایی وه‌ک بریتانیا و فه‌ڕانسه له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسه‌کانی لێپرسراوانی نیزامی و سیاسیی ئێران ، دژکرده‌وه‌یان نیشان داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی بریتانیا رایگه‌یاندووه، ناوشکێنی پێشکه‌وتووی (HMS daring)ی ئه‌و وڵاته بۆ که‌نداوی فارس به‌ڕێ ده‌کرێت که له به‌ر‌انبه‌ردا لێپرسراوانی رێژیمی ئێران ئه‌و کاره به که‌م بایه‌خ ده‌زانن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه لێئۆن پانێتا، داخرانی گەروو‌ی هورموز به هێلی سووری ئه‌مریکا ناو ده‌بات و ئه‌نجامدانی وه‌ها کارێک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.
سەرچاوە. ک/مـــــــیدیا


