له هه‌ر خوله‌کێکدا دوو کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له هه‌ر کاتژمێرێکدا 30 فرۆشیار و تووشبووی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران‌دا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌ربه‌ره‌کانێ له دژی ماده هۆشبه‌ره‌کان، رایگه‌یاندووه: "له 9 مانگی رابردوودا ده‌ست به‌سه‌ر 330 تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران‌دا گیراوه که زۆربه‌یان ماده‌ی هۆشبه‌ری سونه‌تین". هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی رووی له زێده بوونه و ئاشپه‌زخانه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماده‌یه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا چالاکن".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کان حکوومه‌تییه‌کان، له رۆژێکدا 1195 کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت که به‌پێی ئه‌م رێژه‌یه له هه‌ر کاتژمێرێکدا 49 کیلۆ له ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له 9 مانگی رابردوودا 80%ی ماده هۆشبه‌ره‌کان له حه‌وت پارێزگای ئێران‌دا بوو که له نێوا ئه‌وانه‌شدا پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بووه.
فرمانده‌ی گشتیی سپای هێزی ئینتیزامیی رێژیمی ئێران، گوتوویه‌تی: "ئێستا هیچ گرووپیک یان کاروانێکی چه‌کداری ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران‌دا بوونی نییه و له داهاتووشدا چاومان به‌و کاروانانه ناکه‌ویت".
به وته‌ی ناوبراو، له رابردوودا هه‌ر که‌س به‌پێی حه‌ز و ویستی خۆی له قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کاندا بارمته‌ی‌گیریی ده‌کرد به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌می ئه‌و بارودۆخه ته‌واو بووه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له 9 مانگی رابردوودا له رۆژێکدا 5 باند و له هه‌ر کاتژمێرێکدا 30 قاچاخچیی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌سبه‌سه‌ر و راده‌ستی ده‌زگا قه‌زاییه‌کان کراون که له‌هه‌مبه‌ر ماوه‌ی وێکچووی ساڵی رابردوو 6% زیاد بوونی به خۆوه بینیوه.
ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی رێژیم به‌تایبه‌ت سپای پاسداران و هاوکاری کردنیان له‌گه‌ڵ قاچاخچیان، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و سات و سه‌ودای ئه‌و ماده‌یه هه‌تا راده‌یه‌کی به‌رچاو رووی له زیاد بوون کردووه و له هه‌مان کاتیش‌دا توندوتیژیی قاچاخچیان بۆ گواستنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان که‌م بۆته‌وه، یان هه‌ر نه‌ماوه.
وێڕای ئه‌و بڕه ماده‌یه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئێران دووهه‌مین به‌کارهێنه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئاستی جیهان دایه.
ک/مــــــیدیا


