ک/مــــــیدیا: پزیشکانی ئێرانی جگه له پسپۆڕیی تایبه‌تی خۆیان به ناچاری کارێکی دیکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له ئێران‌دا ته‌نیا 10%ی پزیشکان له ره‌وشێکی باش دان.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "کلمه"، به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی پسپۆڕی ناوخۆی ئێران، وێـڕای ئاماژه کردن به کێشه‌ی پزیشکان له‌مه‌ڕ دابین کردنی بژێویی ژیانیان دوای ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، گوتوویه‌تی: ئه‌م بارودۆخه بۆته هۆی ئه‌وه که ژماره‌یه‌ک له پزیشکان جگه له کاره‌که‌ی خۆیان کارێکی دیکه وه‌ک بینا سازی، مۆبایل فرۆشی و موسافر کێشی ئه‌نجام بده‌ن.
له حاڵێکدا که ده‌وڵه‌ت له‌و بڕوایه دایه به‌ڕێوه‌چوونی داد به ئامانجدار کردنی یارانه‌کانه، راده‌ی هه‌ڵاوسان 20% زیادی کردووه و که‌لێنی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار له جاران زێده‌تر بووه.
دوکتور ئیره‌ج خوسره‌و نیا، ئاماژه‌ی به بارودۆخی ژیانی پزیشکان کردووه و گوتوویه‌تی: دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، تێچووی به‌شی له‌ش ساغی رووی له زێده بوون کردوه به جۆرێک که به‌شێک له پزیشکان توانای دابین کردنی تێچووی کلینیلکه‌کانیان نییه.
ناوبراو رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر 50%ی پزیشکانی کلینکیان نه‌بێت، توانای دابین کردنی نانی شه‌ویان نابێت و له ئێران‌دا ته‌نیا 10%ی پزیشکان له ره‌وشێکی باش دان.
به‌پرسی کۆمه‌ڵگای پزیشکانی پسپۆڕی ناوخۆی ئێران، له سه‌ر وه‌زعی پزیشکانی به ته‌مه‌ن سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی، وتی: بۆچی پزیشکێکی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ناچار بێت نیگابانیی شه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بدات، له حاڵێکدا که ده‌بێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا بحه‌سێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه که ئێستا له ئێران‌دا 8 هه‌زار پزیشکی بێ‌کار بوونی هه‌یه.


