ک/مـــیدیا: که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له ئێران بۆ یه‌که‌م جار ناوی 101 که‌س له ئیعدامه نهێنییه‌کانی له شاری مه‌شهه‌د بڵاو کرده‌وه، ئه‌و ئیعدامانه له مه‌ودای کاتیی 19ی جۆزه‌ردان 1389 هه‌تا 29ی سه‌رماوه‌زی 1389 ئه‌نجام دراون.
که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له ئێران گوتوویه‌تی: هه‌واڵی ئیعدام کردنی ده‌یان هاووڵاتیی ئێرانی له زیندانی "وه‌کیل ئاباد"ی مه‌شهه‌د، به هه‌وڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ناوچه‌یی و به ئه‌ستۆ گرتنی مه‌رترسییه‌کی زۆر گران و ته‌ناهیی تاکه‌که‌سی، ئاماده و بڵاو بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و که‌مپه‌ینه بڵاوی کردۆته‌وه، که ته‌نیا له ساڵی 2011ی زایینی زێده‌تر له 600 که‌س له ئێران‌دا له سێداره دراون که لانی‌که‌م 161 که‌س له‌و ئیعدام کراوانه به نێهێنی ئه‌نجام دراون.
که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ، رایگه‌یاندووه: 471 ئیعدام به شێوه‌ی نهێنی له مه‌شهه‌د و باقی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران له مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردۆوه هه‌تا ئێستا ئه‌نجام دراون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و ئیعدامانه‌ی که به شێوه‌ی ئاشکرا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رێژیمه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه و بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانیان هیچ هه‌واڵێکیان له به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ئیعدامی که‌س و کاره‌کانیان نه‌بووه، به ئیعدامی وه‌شێراو پێناسه کردووه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، به‌ندکراوانی زیندانی "وه‌کیل ئاباد" له داڵانێکی سه‌ر ئاوه‌ڵادا هه‌ڵواسراون و له‌کاتی له سێداره دانیان، نوێنه‌رانی چه‌ندین رێکخراوی ده‌وڵتی وه‌ک، نووسینگه‌ی دادستانی مه‌شهه‌د، پۆلیسی ناوچه‌یی، ده‌زگای قه‌زایی، پزیشکی یاسایی، به‌رپرسی زیندانی وه‌کیل ئاباد و به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیتیلاعات، وه‌کوو شایه‌ت حاڵ له‌وێدا ئاماده بوون.
راپۆرته‌که وێـڕای ئاماژه به ئاماده نه‌بوونی کۆنڤانسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ستاندارده‌کانی دۆزرگه‌ریی دادپه‌روه‌رانه له‌و ئیعدامانه‌دا، ده‌ڵێت: سه‌رچاوه‌گه‌لێک له مه‌شهه‌د رایانگه‌یاندووه، که بـڕیاری زۆربه‌ی ئیعدامه‌کان له رێگای دادگایی کردنی به‌په‌له و هه‌ڕه‌مه‌کی و نادادپروه‌رانه، دراوه.
ژماره‌یه‌ک له زیندانیانی ئیعدام کراو له زیندانی وه‌کیل ئاباد، هاووڵاتیی بیانیی سه‌ر به وڵاتانی وه‌ک ئه‌فغانستان، غه‌نا و نیجریه بوون و به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌کان توانای پێوه‌ندی گرتن به باڵوێزخانه‌کانیانه‌وه له‌و وڵاته‌دا نه‌بووه. وه‌ێده‌چی زۆربه‌ی ئیعدام کراوه‌کان له بواری ئابوورییه‌وه له چینی بێ‌به‌شی کۆمه‌ڵگا بووبن.
ئیعدامه به کۆمه‌ڵه نهێنییه‌کانی له شاری مه‌شهه‌د ته‌نانه‌ت نیگه‌رانی و مه‌حکووم کردنی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دواوه بوو و له راپۆرتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤی ئێران که له مانگی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی بڵاو بۆوه وه‌ک یه‌کێک له پێشێل کارییه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژه‌ی پێ درابوو.


