ک/مــــــیدیا: لێپرسراوێکی پێشووی رێژیمی سووریه که بۆ وڵاتی میسر هه‌ڵاتووه، ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی عێراق و رێژیمی ئێران یارمه‌تی و پشتیوانی ماڵیی رێژیمی سووریه ده‌که‌ن.
مه‌حموود سلێمان حاج حه‌مد، پشکێنه‌ری ده‌زگای ناوه‌ندیی و چاودێری دارایی و به‌رپرسی تاوتوێ کردنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریه، رایگه‌یاندووه، رێژیمی سووریه دوو میلیارد لیره بۆ "هێزه‌کانی شبه‌یحه" له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵکوژیی ناڕازییانی رێژیمی سووریه‌ی، خه‌رج کردووه.
رێژیمی به‌عس کۆمه‌ڵکوژ کردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی سووریه ره‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت، خه‌ریکی به‌ربه‌ره‌کانیی تیرۆریستانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێژیمی سووریه یارمه‌تییه ماڵی و داراییه‌کانی رێژیمی ئێران و ده‌وڵه‌تی عێراق، بۆ مانه‌وه‌ی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دی خسته روو.
ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌کێک له هاوپه‌یمانه‌کانی رێژیمی ئیسلامی دێته ئه‌ژمار، که نزیکه‌ی 10 مانگی پێش هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی توندی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.


