ک/مـــــــیدیا: له درێژه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا لانی‌که‌م له شاره جۆراوجۆره‌کانی ئێران، 36 که‌س به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌کان و دزی له سێداره دراون.
سێ هاووڵاتیی کرماشانی که به تۆمه‌تی دزی له بانکی "سپه"ی کرماشان به چه‌که‌وه تۆمه‌تبار کرابوون، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مـڕۆ پینج‌شه‌ممه له مه‌یدانی ئازادیی ئه‌و شاره له به‌ر چاوی گشتیی خه‌ڵکه‌وه له سێداره‌دران.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هرانا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری زه‌نجان 5 که‌س به تۆمه‌تی کـڕین و فرۆشتن، هه‌ڵگرتنی هێرۆئین، که حوکمه‌که‌یان له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سند کرابوو، له زیندانی ناوه‌ندیی زه‌نجان له سێداره دراون.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی له کرمان سێ هاووڵاتیی به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان حوکمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا که هه‌ر له‌و زیندانه‌دا حوکمه‌که‌یان به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها دادگای شۆڕشی شاری "به‌م"، دوو که‌سیان که به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کردبوو، له زیندانی ئه‌و شاره ئیعدام کراون.
سه‌رله به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شاری سمنان به تۆمه‌تی وێکچووی تۆمه‌ته ناوبراوه‌کان، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه به سێداره مه‌حکووم کران که ئه‌و حوکمه هه‌ر له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سمنان به‌ڕێوه جوو.
رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردووش، 22 به‌ندکراو له زیندانی ئه‌وینی شاری تاران به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه له سێداره دراون.


