ک/مـــــــیدیا: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، تووڕه‌یی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورموز، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ی که گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و بڕشتی گه‌مارۆکان ده‌ستی پێکردووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، ویکتۆر نۆلد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، گوتوویه‌تی: به‌هۆی گوشارگه‌لێک که له رێگای گه‌مارۆکانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر رێژیمی ئێران، ئه‌و رێژیمه‌ی سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ک بۆ به‌لاڕێدا بردنی رای گشتییه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه که ئێران له ره‌وشێکی ئابووریی خراب دایه، نرخی دراوه‌که‌ی داشکاندووه، به‌ڵام ئاماده نییه گوشاره‌کانی ته‌حریم قه‌بووڵ بکات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه جۆرج لیتل، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت به‌رگریی ئه‌مریکا، له‌هه‌مبه‌ر گوته‌کانی سه‌رله‌شکه‌ر "عه‌تائۆڵڵا ساڵحی"، فرمانده‌ی ئه‌رتشی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، که گوتبووی، "نه‌مانی ناوی فرۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکا له ده‌ڤه‌ری که‌نداوی فارس‌دا، به هۆی مانۆڕی نیزامیی ئێمه بووه"، رایگه‌یاند: باوی فـڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکا وه‌ک چه‌ند ده‌یه‌یه رابردوو له که‌نداوی فارس درێژه به کاری خۆی ده‌دا و ئێمه هه‌ر کات بمانه‌وێ ناوه‌کانمان بۆ که‌نداوی فارس ده‌گه‌ڕێته‌وه.


