ک/مـــــــیدیا: کوردانی دانیشتووی تاران به مه‌به‌ستی مه‌حکووم کردنی کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی ناوچه‌ی شرناخی کوردستانی تورکیه، له به‌ر باڵوێزخانه‌ی تورکیه له تاران
ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربـڕی و 7 که‌س له‌و ناڕازییانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 13ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، کوردانی دانیشتووی تاران به مه‌به‌ستی مه‌حکووم کردنی کۆمه‌ڵکوژیی رێژیمی تورکیه له ناوچه‌ی شرناخی کوردستانی تورکیه، له به‌ر ده‌رکی باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له تاران خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه برد.
کوردانی دانیشتووی تاران له‌وه خۆپیشاندانه‌دا کرده‌وه‌ی دزێو و نامرۆڤانه‌ی رێژیمی تورکیه‌یان له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و مه‌ده‌نیی کوردستانی تورکیه، مه‌حکووم کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرش و توندوتیژی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و له ئاکامدا 7 که‌س له خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
هه‌تا کاتی گه‌یشتی ئه‌م هه‌واڵه، له شوێنی ده‌سبه‌سه‌ر کردن و راگرتنی ئه‌و 7 هاووڵاتییه کورده هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.


