ک/مـــــــیدیا: نزیک به سێ مانگه بنه‌ماڵه‌یه‌کی کرماشانی له نێو ماشێنێکی داڕزیودا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌لایه‌ن ناوه‌نده پێوه‌دیدار و یارمه‌تیده‌ره‌کانه‌وه هیچ هاریکارییه‌کیان نه‌کراوه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حکوومه‌تیی مێهر، ماوه‌یه‌که بێ‌داڵده‌یی و بێ‌خانووبه‌ره‌یی، بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی کرماشانی ناچار کردووه شه‌و و رۆژی خۆیان له کۆڵان و شه‌قامه‌کان تێپه‌ر بکه‌ن.
باوکی ئه‌و بنه‌ماڵه به هۆی بێ‌کاری، و نه‌وه 8 ساڵه‌که‌ی له جیاتی رۆیشتن بۆ قوتابخانه، رۆژانه ورده‌نان و باغه‌ی نێو زبڵدانه‌کان کۆ ده‌که‌نه‌وه، هه‌تا به‌و شێوه‌یه بتوانن بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان که 24 کاتژمێر له نێو ئه‌و ماشێنه‌دا کزیان کردووه، پاروو نانێک دابین بکه‌ن.
به وته‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه بنه‌ماڵه‌یه، نزیکه‌ی سێ مانگه له وه‌ها که‌ش و دۆخێک‌دا ده‌ژین و هه‌تا ئێستاش هیچ لێپرسراوێک سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی نه‌کردووه و هیچ ناوه‌دنێکی یارمه‌تیده‌ر هاریکارییان ناکات.
خانووبه‌ره‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه کرماشانییه ماشێنێکی سیمورخه که دوای چه‌ندین ساڵ هاتوچۆ له نێو شه‌قامه‌کان و جاده‌کاندا بۆته داڵده‌گه و خانووی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کرماشانی.
به هۆی زیاد بوونی گوشاره‌کانی ژیان له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستانی ئێران‌دا، بنه‌ماڵه‌یه‌کی بێ‌داڵده‌ی کرماشانی با ناچاری ژیانی خۆیان له نێو ماشینێکی کۆنه‌ی داڕزیودا به‌سه‌ر دابه‌ن



