خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران
نه‌ته‌وه‌ی مافخوازی كورد
هه‌روه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌كه كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیه‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی به‌ربڵاوی بۆ نۆهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی
شورای ئیسلامی خستۆته ڕێ و دیسانه‌وه به هه‌ر چه‌شنێك ده‌یهه‌وێت خه‌ڵك په‌لكێشی سه‌رسه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان بكات. هه‌ڵبژاردن و پارلمان فاكته‌رگه‌لێكی دێموكراتیكن كه بۆ به‌شداریی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی دێموكراسی و بڕیاردانی سیاسی‌دا، به ئه‌ژماردێن. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی توتالیتر و سه‌ره‌ڕۆ وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئه‌م فاكته‌رانه نه‌ك بۆ به‌شداركردنی خه‌ڵك له بڕیاردانی سیاسی‌دا، به‌ڵكوو بۆ خه‌ڵه‌تاندنی بیروڕای گشتی به‌كار ده‌هێنن و به‌م چه‌شنه فاكته‌ری هه‌ڵبژاردن و پارلمان و ده‌نگدان ده‌كه‌نه پێوه‌ری ره‌وایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.
به‌ڵام پتر له سێ ده‌یه سه‌ركوت، ده‌نگبڕكردن و له‌ناوبردنی جیابیران، سه‌ركوتی به‌ربڵاوی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه و دڕندانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازی نه‌ته‌وه ژێرده‌سه‌ته‌كان و ... چییه‌تی كۆماری ئیسلامیی بۆ بیروڕای گشتی جیهان و گه‌لانی ئێرانd ده‌رخستووه و نیشانی داوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م سێ ده‌یه ده‌ستكرد و ئه‌ندازیاریكراو بووه و ئه‌م رێژیمه هیچ باوه‌ڕێكی به ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك نییه.
ژنان، لاوان و خوێندكارانی ده‌روه‌ست و ئازادیخواز
كۆماری ئیسلامی له بارودۆخێكدا ده‌یهه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس به‌ڕێوه ببات كه زیاتر له هه‌ر كات به‌ره‌وڕووی قه‌یرانه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه‌ته‌وه.
رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی كه تا دوێنێ خۆیان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه نمایشیه‌كانی رێژیم بوون و به دروشمی رێفۆرم له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا خۆڵیان به چاوی خه‌ڵك ده‌كرد، ئه‌مرۆ باس له به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و به‌م چه‌شنه ده‌توانین بڵێین به‌شێك له پێكهاته‌ی دوێنێی رێژیم ئێستا لێی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆنه‌پارێزانی ده‌سه‌ڵاتیشدا ناكۆكی و دژایه‌تی به روونی ده‌رده‌كه‌وێت و شه‌ڕ له‌سه‌ر به تاڵان بردنی سامان و سه‌رچاوه‌كانی وڵات رۆژ له دوای رۆژ زیاتر خۆی نیشان ده‌دات.
هه‌روه‌ها له ئاستی نێوتنه‌ته‌وه‌ییشدا كۆمه‌ڵگای جیهانی ئابلۆقه و گوشارێكی سیاسی و ئابووری هه‌مه لایه‌نه‌یه‌ی خستۆته سه‌ر رێژیم و كاریگه‌ری ئه‌م گوشار و ئابلۆقانه تا راده‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر تا دوێنێ به‌رپرسانی رێژیم حاشایان له كاریگه‌ری ئه‌و گوشارانه ده‌كرد، هه‌نووكه بۆیان ناشاردرێته‌وه و به فه‌رمی دانی پێداده‌نێن.
هاونیشتمانانی ئازیز!
له‌م بارودۆخه‌دا رێژیم ده‌یهه‌وێت له رێگه‌ی په‌لكێش كردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان وا نیشان بدا كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی ره‌واییه و به‌م چه‌شنه لانیكه‌م به كۆمه‌ڵگای جیهانی رابگه‌ینێت كه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی پشتیوانیه‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش داوا له هه‌موو ئازادیخوازان و به تایبه‌ت ژنان، لاوان و خوێندكارانی مافخواز و ده‌روه‌ست ده‌كه‌ین كه به نه‌ڕۆیشتن بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، خه‌ون و سناریۆكانی رێژیم پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان به گوێ بیره‌ڕای گشتیی جیهان بگه‌یه‌نن.
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و دێموكراسیخوازی گه‌لانی ئێران
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی لاوان دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
14/10/1390


