Home هه‌واڵه‌کان رێوڕه‌سمی کۆتایی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕه‌سمی کۆتایی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

kongrey3xwendkaran1ک/مـــــــیدیا: رێوڕسمی کۆتایی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی گه‌شه‌ی بیری دێموکراتیک، به‌ڕیوه‌ چوو.

رێکه‌وتی 12ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، به‌ به‌شداریی ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حدک ئێران، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کادر و پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌کانیان، رێوڕه‌سمی کۆتایی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌ڕێوه‌ چوو.

پاش پێشکه‌ش کردنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له‌ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، راپۆرتی کۆتایی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران له‌لایه‌ن غالب حه‌بیبی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خوێندرایه‌وه‌.

له‌ بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سوسیالیست، به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران، کۆنگره‌ی گه‌شه‌ی بیری دێموکراتیک له‌لایه‌ن رێبوار فانی، خوێندرایه‌وه‌.

پاش پێشکه‌ش کردنی گورانییه‌ک، سه‌ربه‌ست ئورمیه‌، جێگری سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ کرد که‌ له‌ پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان له‌ سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران، ده‌ربـڕیبوو.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، بو رێزگرتن له‌ خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و هاوڕێیانه‌ که‌ پێشتر له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی خوێندکاراندا چالاک بوون،‌ له‌وحی رێزلێنان پێشکه‌شیان کرا.

دوایین بـڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی خوێندکاران و به‌شدار بووان کۆتایی پێهات.




 

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

 نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ