ک/مـــــــیدیا: زێده بوونی نرخی دراو له ئێران‌دا له‌سه‌ر نرخی خانووبه‌ره کاریگه‌ریی داناوه و هه‌تا 20% زیادی کردووه و چاوه‌ڕاون ده‌کری له‌وش زیاتر هه‌ڵکشان به خۆیه‌وه ببینێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ و راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌بردنی پاژی دووهه‌می ئامانجدار یارانه‌کان، کاریگه‌ریی له سه‌ر نرخی ماده سه‌ره‌کییه‌کانی وزه داناوه که هۆکاری سه‌ره‌کیی وروژاندنی بازاری خانووبه‌ره له‌م دوو حه‌وتووی دواییدا بووه و که له پاڵ ئه‌وه‌دا ده‌توانین کاریگه‌ریی زیاد بوونی رۆژانه‌ی نرخی دراو و هه‌ڵاوسانی بازار تێدا ببینینه‌وه.
زێده بوونی له ناکاوی نرخی خانووبه‌ره دوای رکوودێکی کورت ماوه، هاتۆته ئاراوه که نرخی خانووبه‌ره‌ی به هه‌ڵبه‌زاندنێکی بێ‌پێشینه له دوو ساڵی رابردوودا به‌ره‌وڕوو کرده‌وه.
هه‌واڵده‌ریی مێهر، له زاری راوێژکارێکی خانووبه‌ره له شاری تاران، نووسیویه‌تی: له چه‌ند حه‌وتووی رابردوو خاون‌گه‌لێکی خانووبه‌ره سه‌ردانی بنکه‌ی ئه‌ویان کردووه که نرخی بنیاکه‌یان 500 هه‌تا 600 هه‌زار تمه‌ن، بۆ هه‌ر میترێکی دووجا زیاد کردووه.
ئه‌و چالاکه‌ی بازاری خانووبه‌ره پێش‌بینی ده‌کات که هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ دیسان نرخه‌کان زیاد ده‌که‌ن.


