ک/مـــــــیدیا: له چه‌ند رۆژی رابردوودا 18 هاووڵاتیی مه‌هابادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون. تۆمه‌تی ژماره‌یه‌کی له‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه ئه‌منیه‌تی راگه‌یه‌نراوه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان و له زاری بنه‌ماڵه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کانه‌وه، ژماره‌یه‌ک له‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه دوای ده‌سبه‌سه‌ر کردن بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد راگوێزراون و له زینداندا چاویان به بنه‌ماڵه‌کانیان که‌وتووه.
ده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانی کردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی روون نه‌کردۆته‌وه و به‌ڵام ده‌وترێ ژماره‌یه‌کیان تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تییان له پاڵ دراوه.
ناوی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه که له هه‌مان سه‌رچاوه بڵاو بۆته‌وه، بریتییه له: عه‌لی مه‌ولا نژاد، عوسمان مه‌ولا نژاد، چیا مه‌ولا نژاد، سمکۆ عوسمانی، ئیسماعیل حه‌مزه پوور، هیوا عه‌زیزی، موراد حه‌سه‌ن زاده، ناسر ته‌ریقی، لوقمان سالکی، کاوه سالکی، عوسمان قادر نژاد، محه‌ممه‌د ئه‌مین قادر زاده، زانیار قادر زاده، محه‌ممه‌د مه‌عرووف زاده، عه‌لی بورنا، هیوا به‌یره‌می، ناسر بێهجه‌تی و سه‌لیم چراغ مه‌ننان.


