ک/مــــــیدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ژماره‌یه‌ک له کوردانی کوردستانی ئێران به به‌شداری کردن له
خۆپیشاندانێکی شاری کۆیه، کۆمه‌ڵکوژیی کوردانی ناوچه‌ی شێرناخی کوردستانی تورکیه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌رتشی ئه‌و رێژیمه‌وه، مه‌حکووم کرد.
سه‌رله به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی 12ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی و ژماره‌یه‌کی دیکه له کوردانی کوردستانی ئێران، له شاری کۆیه له خۆپیشاندانێک که به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له جینایه‌تی رێژیمی تورکیه له‌هه‌مبه‌ر کوردانی شێرناخ پێکهاتبوو، به‌شدارییان کرد.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه به راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ شه‌هیدانی شێرناخی کوردستانی تورکیه ده‌ستی پێ‌کرد.
پاش خوێندنه‌وه‌ی پارچه شیعرێک له‌لایه‌ن یه‌کێک له به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که بۆ شه‌هیدانی شێرناخ، په‌یامی که‌مپه‌ینی داکۆکی کردنی له کوردانی باکوور بۆ شه‌رمه‌زار کردنی کاره‌ساتی شێرناخ له‌لایه‌ن "قوباد حاجی تۆفێق"ه‌وه خوێندرایه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌شدار بوون.
رێکه‌وتی 7ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، فـڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی رێژیمی تورکیه هێرشیان کرده سه‌ر ژماره‌یه‌ک کۆڵبه‌ر له گوندێکی سه‌ربه ناوچه‌ی شێرناخی کوردستانی تورکیه و له ئاکامدا 35 که‌س شه‌هید و ژماره‌یه‌کیش بریندار کران.
ر




