ک/مـــــــیدیا: سه‌باره‌ت به مه‌شقی هێزه ده‌ریاییه‌کانی رێژیمی ئێران له که‌نداوی فارس، هه‌واڵی ناته‌با له‌لایه‌ن به‌رپرسان و راگه‌یه‌نه فه‌رمییه‌کانی رێژیم سه‌باره‌ت به
تاقیکاری و هاویشتنی مووشه‌ک بۆ ته‌نگه‌ی هورموز، بڵاو ده‌کرێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "انتخاب"، سه‌رله به‌یانیی رۆژی شه‌ممه، هه‌واڵده‌رییه حکوومه‌تییه‌کان بڵاویان کردۆته‌وه که مووشه‌کی دوورهاوێژ و چه‌ندین مووشه‌کی دیکه له مه‌شقی هێزه ده‌ریاییه‌کانی رێژیمی ئێران له ته‌نگه‌ی هورموز هاوێژراون.
پێش هاویشتنی مووشه‌که‌کان، رێژیمی ئێران سنووره ئاوییه‌کانی خۆی داخست. رۆژی شه‌ممه بۆ ماوه‌ی 5 کاتژمێر هیچ که‌شتییه‌کی شه‌ڕکه‌ر، بازرگانی، یان نه‌وت‌هه‌ڵگر له ته‌نگه‌ی هورموز هاتوچۆی نه‌کردووه.
له‌حاڵێکدا به‌رپرسێکی هێزی ده‌ریایی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، به ناوی مه‌حموود مووسه‌وی، به "پرێس تی‌ڤی"ی گوتووه که هیچ جۆره مووشه‌کێکیان نه‌هاویشتووه و له رۆژانی داهاتوودا هاویشتنی مووشه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر وه‌ها سایتی "دبکا" بڵاوی کردۆته‌وه، کۆماندۆکانی هێزی ده‌ریایی رێژیمی ئێران، خه‌ریکی چاندنی مینی دژه نه‌فه‌ر له ته‌نگه‌ی هورموز دان و به‌رنامه‌رێژیی ئێران بۆ دانه‌وه‌ی مین بۆته هۆی ئه‌وه که هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس‌دا له حاڵه‌تی ئاماده بوون به خۆوه بگرن.


