ک/مـــــــیدیا: له حاڵێکدا که لێپرسراوانی حکوومه‌تی له‌هه‌مبه‌ر زێده بوونی ته‌مه‌نی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، هه‌واڵی سه‌رسوڕ هێنه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه که چه‌ند رۆژ له‌وه پێش
رۆژنامه‌ی "تهران امروز" هه‌واڵی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شیان له‌لایه‌ن 10 منداڵه‌وه له پارێزگای هورموزگان بڵاو کرده‌وه.
له حاڵێکدا لێپرسراوانی رێژیم ده‌په‌ڕژێنه سه‌ر دیارده‌ی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه که هیچ باسێک له سه‌ر چۆنیه‌تیی په‌سند کردنی هه‌لومه‌رجی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ناکه‌ن.
ره‌زا غوڵام پوور، لێبرسراوێکی ئیداره‌ی "ثبت احوال"ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاندووه، له 10 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا 15 هه‌زار و 496 رووداوی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش رووی داوه که ئه‌م ژماره‌یه له هه‌مبه‌ر ساڵی رابردوو 3.57% دابه‌زینی به خۆوه بینیوه که له‌و ماوه‌یه‌دا 6 رووداویان له ته‌مه‌نی
به‌پێی راپۆری "سحام نیوز"، دوایین ئاماره‌کان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی منداڵان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که کچان زیاتر له کوڕان له مه‌ترسیی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش دان. 24 هه‌زار و 506 کچی هه‌تا ته‌مه‌ن 14 ساڵ و 519 کوڕی 10 هه‌تا 14 ساڵ، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که کچانی منداڵ زیاتر له کوڕان، ژیانی هاوبه‌ش پێک ده‌هێنن.
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی ئاماری رێژیمی ئێران له ساڵی 1385، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه و له ته‌مه‌نی 10 هه‌تا 18 ساڵ دان، 848 هه‌زار که‌سه.
په‌یماننامه‌ی جیهانیی مافی منداڵان، که‌سانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به منداڵ له قه‌ڵه‌م ده‌دات


