ک/مــــــــیدیا: له که‌ش و دۆخی گه‌روگیر و ته‌مومژاویی ئێران و هه‌ستیاریی رێژیمی ئێران له‌هه‌مبه‌ر چالاکی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، ده‌یان که‌س له کوڕان و کچانی گوندی
"ته‌نگیسه‌ر"ی ناوچه‌ی سنه، خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی‌یان تێپه‌ڕ کرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به مه‌ڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌م خوله فێرکارییه له رێکه‌وتی 8ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی له گوندی ته‌نگیسه‌ر به‌ڕێوه چوو 40 کچ و 20 کوڕ به‌شدارییان کردبوو.
کۆتایی ئه‌م خوله رێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه چوو که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی گوندی ته‌نگیسه‌ر به‌شدارییان کردبوو، به‌رپرسی خولی فێرکاریی زمانی کوردی، سه‌باره‌ت به گرینگی و بایه‌خدان به نووسین و خوێندن به زمانی زگماکی، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و پاشان خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رکه‌تووانی خوله‌که‌دا دابه‌ش کرا.
ئه‌سڵی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، خوێندن و نووسین به زمانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی ئازاد کردووه، به‌ڵام به هۆی به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ئه‌م ئه‌سڵه یاسایییه، خه‌ڵک به زیره‌کی و وشیاریی خۆیان، ئه‌و جۆره خولانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که له گوندی ته‌نگیسه‌ر خولی فێرکاریی زمانی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له گوندی "نییه‌ر"ی سه‌ر به ناوچه‌ی سنه، خولێکی دیکه‌ی زمانی کوردی بۆ ئاره‌زوومه‌ندان و زمان دۆستانی زمانی کوردی کراوه‌ته‌وه.


