ک/مـــــــــیدیا: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی "بهزیستی"ی پارێزگای ئیلام وێـرای نیگه‌رانی له په‌ره سه‌ندنی خۆکوژیی له ئیلام، گوتوویه‌تی، ته‌مه‌نی خۆکوژی له‌و پارێزگایه
دابه‌زیوه و له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کان بارودۆخی ئه‌و دیارده‌یه سنووره‌کانی قه‌یرانی تێکه‌وه پێچاندووه.
سادق رۆسته‌می، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی "بهزیستی"ی پارێزگای ئیلام، به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای گوتووه: ئاماری ورد و دروست له راده‌ی خۆکوژی له پارێزگای ئیلام له به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌کان، جاری وا هه‌یه که له حه‌وتوویه‌کدا چوار که‌س خۆکوژییان کردووه.
ناوبراو به‌پێی سه‌رچاوه ئامارییه‌کانی هێزی ئینتیزامی و ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی، زێده‌ترین ئاماری خۆکوژیی له نێوان ژنان راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی: ته‌مه‌نی خۆکوژی له ئێران بۆ که‌متر له 30 ساڵ دابه‌زیوه.
سادق رۆسته‌می، هۆکاری خۆکوژی له نێوان ژنان، "ته‌ڵاق و کێشه لاوازه‌کان" وه‌سف کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی "بهزیستی"ی پارێزگای ئیلام، وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌وه که له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی ئیلام به تایبه‌ت له شاری "ئه‌یوان" بارودۆخی خۆکوژی له سنووری قه‌یرانیش تێپه‌ڕیوه، هۆشداریی داوه: "خۆکوژی له پارێزگای ئیلام بۆته قه‌یرانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانییه".


