کۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵکی کوردستان!
خوێندکارانی وریا و چاوکراوه‌ی کورد!
به خۆشحاڵییه‌وه به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌یه‌نین که یه‌کیه‌تیی خوێندکرانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی
سێهه‌می خۆی له ژێر دروشمی "کۆنگره‌ی گه‌شه‌ی بیری دێموکراتیک"دا، له کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی 8ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، به به‌شداریی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تییه‌که‌مان پێکهێنا و پاش دوو رۆژ کاری به‌رده‌وام و له که‌ش و هه‌وایه‌کی دێموکراتیک و کراوه‌دا، کاتژمێر 2 شه‌وی رێکه‌وتی 10/11ی به‌فرانبار کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
کۆنگره‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌وی ره‌قیب" و خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان به‌ڕێز "شاهۆ فه‌رازمه‌ند" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدک ئێران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامی کرانه‌وه‌ی کۆنگره‌ی پیشکه‌ش کرد. دواتر راپۆرتی لێژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره له‌لایه‌ن "ناسر ساڵحی ئه‌سڵ" خوێندرایه‌وه. پاش په‌سند کردنی راپۆرتی لێژنه‌ی ئاماده‌کار، کۆنگره به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد و پاشان ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره بۆ ره‌وایی کۆنگره وه‌رگیرا.
له به‌شێکی دیکه‌دا، راپۆرتی سیاسی له‌لایه‌ن "سه‌لام ئیسماعیل پوور" سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاش باسێکی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر راپۆرتی سیاسی و به‌شداریی چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره له باسه‌کاندا، ئه‌م راپۆرته به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره په‌سند کرا.
دواتر راپۆرتی هه‌یئه‌تی ئاماده‌کردنی به‌رنامه و پێڕه‌و له‌لایه‌ن "حه‌یده‌ر موحه‌ممه‌دی" جێگری سکرتێری یه‌کیه‌تییه‌که‌مانه‌وه بۆ کۆنگره پێشکه‌ش کرا و پاش باسکردن له‌سه‌ر خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و له‌به‌رچاو گرتنی سرنج و تێبینییه‌کانی نوێنه‌رانی کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند کرا.
به‌شێکی دیکه‌ی کاری کۆنگره باس و لێکدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی کار و تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، په‌ره‌پێدانی گۆڕه‌پانی کار و چالاکیی یه‌کیه‌تییه‌که‌مان له هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستای وڵاته‌که‌ماندا بوو، به‌تایبه‌تی به سرنج‌دان به ئاڵوگۆڕه چاره‌نووس سازه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه و رووخانی یه‌ک له دوای یه‌کی رێژیمه دیکتاتۆره‌کان هۆکاری شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ته‌نگتر بوونه‌وه بازنه‌ی گه‌مارۆکان له‌سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئیران و قووڵتر بوونی که‌لێنه نێوخۆییه‌کانی ئه‌و رێژیمه که بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازانی گه‌لانی ئێران و چین و توێژه مافخوازه‌کانی وڵاته‌که‌مان گه‌یاندۆته قۆناخێکی هه‌ستیار و چاره‌نووس ساز.
پاش لێکدانه‌وه‌ی راپۆرت و دیاریکردنی به‌رنامه‌ی تێکۆشانی داهاتووی یه‌کیه‌تییه‌که‌مان، کۆمه‌ڵێک راسپارده و رێوشوێن له‌م پێوه‌ندییه‌دا به به‌ڕێوه‌به‌ریی داهاتوو پێشنیار کران.
دوایین بـڕگه‌ی کۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌رخان کرا. له‌م به‌شه‌دا به‌پێی پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان و له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا 7 که‌س له هاوڕێیان وه‌ک ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 5 که‌س بۆ ئه‌ندامی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردران.
پاشان له یه‌که‌م دانیشتنی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریدا، به به‌شداریی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی، له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیک‌دا هاوڕێ "که‌یهان یووسفی" وه‌ک سکرتیری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێ "سه‌ربه‌ست ئورمیه" وه‌ک جێگری یه‌کیه‌تی هه‌ڵبژێردران و ئاکامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ئاگاداریی نوێنه‌ران گه‌یشت که له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی ئه‌ندامانی کۆنگره به‌ره‌وڕوو بوو.
پێویسته بگوترێ له به‌شێکی کاری کۆنگره‌دا ئه‌ندامانی کۆنگره به تێکڕای ده‌نگ وێـڕای ده‌ربـڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌س و کاری قوربانیانی دوایین هێرشی فـڕۆکه‌کانی رێژیمی تورکیه بۆسه‌ر کاسبکارانی سنووری کوردستانی تورکیه و کوردستانی ئێران، ئه‌م کرده‌وه دژه مرۆییه‌ی فـڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌رتشی تورکیه‌یان دژ به رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له کوردستانی تورکیه به توندی شه‌رمه‌زار کرد
له کۆتاییدا خوێندکارانی ئازادیخواز و مافویستی گه‌له‌که‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له داهاتووی نزیکدا په‌سندکراوه‌کانی کۆنگره له ره‌گه‌یه‌نه گشتییه‌کاندا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه و به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌یه‌نین.
یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
11ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی
31ی دیسامبری 2011 زایینی
|
|
|
|
چ
|









