ک/مــــــــیدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ده‌وڵه‌تی تورکیه کردووه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژیی 35 هاووڵاتیی کورد له‌و وڵاته، لێکۆڵینه‌وه وردتر ئه‌نجام بدات.
نیکۆلاس داکورس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کانی ئورووپا و ئاسیای نێوه‌ڕاست له رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، وێـڕای پێداگری کردن له‌سه‌ر داوای لێبوردن له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیه‌وه، گوتوویه‌تی: وه‌ها رووداو و کۆمه‌ڵکوژییه‌کی خه‌ڵکی سڤیل و مه‌ده‌نی پێویستیی به توێژینه‌وه‌ی ورد و خێرایه.
به گوێره‌ی راپۆرته بڵاو کراوه‌کان له‌لایه‌ن رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به هۆی هێرشی فـڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی هه‌وایی ئه‌رتشی تورکیه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له گوندێک له‌سه‌ر هێڵی سنوور له شاری شێرناخ، له شاره‌کانی کوردستانی تورکیه، 35 هاووڵاتیی کورد کوژران که 18 که‌سیان لاو و 29 که‌سی دیکه‌شیان ئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن.
دژکرده‌وه‌ی کوردان له‌هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له تورکیه
رووداوی باس‌کراو تووڕه‌یی کورده‌کانی تورکییه لێکه‌وته‌وه و له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی ئه‌و هه‌رێمه وه‌ک وان، ئیستانبووڵ و ... هتد، ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و به به‌رد به‌ره‌وڕووی پۆلیس بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریکایی، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربـڕینی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵکوژ کردنی کوردانی شێرناخ له‌لایه‌ن ئه‌رتشی تورکیه‌وه، به خۆپیشاندان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربـڕیوه.
کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له سه‌ر سنووره‌کانی تورکیه، شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تیی رێکخراو و حیزبه کوردییه‌کانی لێکه‌وته‌وه و پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌یان مه‌حکووم کردوو.


