ک/مــــــیدیا: سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ژێر دروشمی "كۆنگرەی گەشەی بیری دێموكراتیک" ئەمـڕۆ دەستی بە كارەكانی كرد.
كۆنگرەی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەر دو ساڵ جارێک بە بەشداریی نوێنەرانی سەرجەم ئەندامانی ئاشكرای ئەو یەكیەتیە دەبەسترێ و رێباز، بەرنامە و ئەساسنامە و پێوەری نێوخۆ و ئه‌ندامانی بەڕێوەبەریی نوێ دیاری دەكات.
بەبۆنەی كردنەوەی سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئەمــڕۆ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، 8ی بەفرامباری 1390ی رۆژی، رێورەسمێک بە بەشداریی سكرتێری گشتی، ژمارەیەك لە ئەندامانی رێبەری و كادر و پێشمەرگە و بنەماڵەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو و سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە فەرمی دەستی بە كارەكانی كرد.
رێوڕەسمەكە بەم شێوەیەی خواره‌وه بوو:
ـــ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و به تایبه‌ت شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری چه‌ند چرکه‌یه بێ‌ده‌نگی راگیرا.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که، بهڕ‌ێز مسته‌فای هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تاجه‌گوڵینه‌ی پیشکه‌ش به کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
ــ سه‌ره‌تا بهڕ‌ێز شاهۆ فه‌رازمه‌ند ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌یامی کردنه‌وه‌ی كۆنگرەی خوێنده‌وه.
ــ په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک ئێران له‌لایه‌ن، بهڕ‌ێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، خوێندرایه‌وه
ــ خاتوو ناهید حوسه‌ینیی شاعیر، پارچه شیعرێکی پێشکه‌ش به کرانه‌وه‌ی کۆنگره کرد
ــ په‌یامی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی له‌لایه‌ن بهڕ‌ێز ناسر ساڵحی ئه‌سڵ، خوێندرایه‌وه
ـــ گورانییه‌ک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند غوڵام فاتیحی وه پێشکه‌ش کرا
ــ په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن خاتوو گه‌لاوێژ مێهفه‌ره‌وه
ــ په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن خاتوو رۆژین شه‌ریفی یه‌وه خوێندرایه‌وه
ــ شێعرێک له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر موبه‌شرنیا وه
ــ په‌یامی ئه‌ندامانی ناوخۆی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن ژیلا باریکه‌وه
ــ په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کورسدتانی ئێران له‌لایه‌ن خاتوو مه‌حبووبه ئیبتیکاره‌وه













