ک/مـــــــیدیا: به هۆی نائارامییه‌کان، ئابووریی سووریه تووشی شکان هاتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستی یارمه‌تیی بۆ رێژیمی ئێران درێژ کردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئێران پرێس نیووز، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌سه‌ر داخوازیی رێژیمی سووریه یارمه‌تیی به‌په‌له‌ی 3.5 میلیارد دولاریی له‌مه‌ڕ دابین کردنی چه‌ک و پێداویستیی نیزامی بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی نیزامیی سووریه، ناردووه.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: رێبه‌ری رێژیمی ئێران بڕیاری داوه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له داهاتی نه‌وتی ئێران ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخان بکرێت، 30 میلیارد دولار مه‌زنده ده‌کرێت.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی بـڕیاری داوه، راپۆرتی ئه‌م یارمه‌تییه ماڵییانه پێشکه‌ش به مه‌جلیسی رێژیم نه‌کرێ وه‌کوو تێچووی تایبه‌تیی نووسینگه‌ی رێبه‌ری پێشکه‌ش به سووریه بکرێت.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، داخوازیی رێژیمی سووریه له‌لایه‌ن نامه‌ی وه‌زیری دارایی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له درێژه‌ی سه‌ردانێکی نهێنیدا له رێکه‌وتی 9ی پووشپه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی، که له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو نه‌بووه‌وه، پێشکه‌ش به رێبه‌ره دڵخوازه‌که‌ی کراوه.
وه‌زیری دارایی سووریه، تێچووی 3.5 میلیارد دولاریی بۆ مانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی رێژیمی سووریه له هه‌مبه‌ر ناڕازییان پێشنیار کردووه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتی سووریه ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ی تووشی قه‌یران کردووه.


