هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی خۆڕاگر‌و خه‌باتگێڕی كوردستان!
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه كه له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵدا شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می
مه‌جلیسی شورای ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌با، دیاره هه‌ڵبژادنێك ئه‌گه‌ر له ولاتێكی دێموكراتیك و له سێبه‌ری ده‌سه‌لاتێكی باوه‌ڕمه‌ند به دێموكراسی و ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكدا به‌رێوه‌بچێ, بێگۆمان ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته مه‌جلیسێكی گه‌لیی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك .هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كاكه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و مافه دێموكراتیكه‌ی خۆیان كه‌ڵك وه‌ربگرن و به تامه‌زرۆییه‌وه به‌ره‌و سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن و له رێگای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی دڵخۆازی خۆیان ئیراده‌ی خۆیان له‌مه‌جلیس و له‌و رێگایه‌شه‌وه له حكوومه‌ت دا به كرده‌وه به‌كار بێنن. به‌لام ئاخۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ژێر ناوی هه‌ڵبژادنه‌كاندا شانۆسازی بۆده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌باخاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه كه ئاماژه‌یان پێ كرا؟
كۆماری ئیسلامیی ئێران رژیمێكه كه له سه‌ر بناغه‌ی ئیدئۆلۆژییه‌ك دامه‌زراوه كه له نێوه‌رۆك و چوار چێوه‌كه‌یدا نه‌ك هه‌ر مافی ده‌نگدانی ئازاد وه‌ك بنه‌مای دێموكراسی جێگای بۆ نییه، به‌ڵكوو به ته‌واوی له گه‌ڵی ناته‌بایه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و رێژیمه خۆیان به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێن ، هه‌ر بۆیه‌ش له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا نه به‌رپرسیارن نه وڵامده‌ر، به‌ڵكوو خۆیان به ئه‌مرده‌رو خه‌ڵك ته‌نیا به فه‌رمانبه‌ر سه‌یر ده‌كه‌ن. له‌و رژیمه‌دا ئه‌گه‌ر وای دابنیێن كه نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكیش رێی مه‌جلیسیان پێ بدرێ ده‌بێ ئه‌مری وه‌لی فه‌قیه به‌رێوه‌به‌رن. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشێ كه‌وابوو رێژیم ئه‌و شانۆسازییه بۆچی به‌ڕێوه ده‌با؟ له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌بێ بڵیین كه رێژیم پێویستی به‌وه هه‌یه كه له به‌رانبه‌ر بیروڕای گشتی دا وا بنوێنێ كه پێگه‌یه‌كی خه‌ڵكی هه‌یه و هێندێ دیارده‌ێ ده‌سه‌لاَتیكی دێموكراتیك ره‌چاو ده‌كاو بۆیه خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌وابوو خه‌ڵك هێشتا مه‌شرووعیه‌تی ئه‌و رێژیمه‌ی لا په‌سه‌نده . به‌و واتایه رێژیم له‌و شانۆسازیانه‌دا ته‌نیا پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانه به مه‌به‌ستی ته‌بلیغات به قازانجی مه‌شرووعیه‌تی خۆی نه‌ك بۆ به شداركردنیان له به‌ڕێوه‌بردنی ولاتدا.
له چواچێوه‌ی ئه‌و بۆچوون و ره‌واڵه‌ت سازیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندایه كه ده‌بینین له هه‌ر حه‌وزه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا له نێوان ژماره‌یه‌كی زۆری كاندیداتۆره‌كاندا رێژیم به مه‌به‌ستی پێكهینانی كێبه‌ركێ و له‌و رێگایه‌وه راكێش كردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كان چه‌ند نوێنه‌ری دڵخۆازی خۆی دیاری ده‌كاو باقی دیكه له لایه‌نی شوورای نیگابانه‌وه سه‌لاحیه‌تیان ره‌د ده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌وه خه‌ڵك ده‌بێ له نێوان ئه‌م كاندیدایانه‌ی دڵخۆازی رێژیم ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام رێژیم هه‌ر به‌وه ناوه‌ستێ و دوای ته‌واوبوونی دنگدان به پیلانێك كه به باشی لێی شاره‌زان، له نێو ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ش كه سه‌لاحیه‌تیان ته‌ئیید كراوه، كه‌سانی خۆیان له سندووقه‌كان سه‌ر ده‌ردێنین. سه‌یر ئه‌وه‌یه زۆر جار ده‌بیندرێ كه كاندیداتۆرێك له ده‌وره‌یه‌كدا سه‌لاحییه‌تی ته‌ئید ده‌كرێ به‌ڵام له ده‌وره‌یه‌كی دیكه‌دا به هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ره‌دی سه‌لاحییه‌ت ده‌كرێ.
به‌م چه‌شنه كه‌سێك كه به‌م شێوه‌یه به ناوی نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌نێردرێته مه‌جلیس نه خه‌ڵك به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیانی ده‌زانن و نه ئه‌وان له به‌رانبه‌ر ویست و داخۆازییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو به كرده‌وه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان و راسپارده‌كانی رێژیم ده‌بن چوونكه له راستیدا ئه‌وان نوێنه‌رانی ده‌سڵاتن نه‌ك خه‌ڵك. سه‌ره‌نجام مه‌جلیسێكی ئه‌وتۆ به كرده‌وه ده‌بێته نیهادێكی رژیم وه‌ك باقی دام‌و ده‌زگاكانی دیكه كه مۆره‌كانیان له‌وێدا ده‌ستچن كراون و دانراون، به‌لاَم رێژیم به‌وه‌ش واز ناهێنێ و ئه‌گه‌ر به هه‌ڵكه‌وت یاسایه‌ك له‌و مه‌جلیسه فه‌رمایشیه په‌سه‌ند بكرێ كه به قازانجی رێژیم ته‌واو نه‌بێ له لایه‌ن هه‌یئه‌تی "شوورای نیگابان " كه دامه‌زراوه‌یه‌كی بالاَتر له مه‌جلیسه ره‌د ده‌كرێته‌وه.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌و شانۆیه به‌ڕێوه ده‌با كه زیاتر له هه‌موو كاتێك له كۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌راوێز خراوه، هه‌وڵه تیرۆریستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك پیلانی تیرۆری باڵوێزی عه‌ره‌بستانی سعوودی له نیۆیۆرك، مه‌حكووم كرانی له ئه‌نجوومه‌نی مافی مروڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به له ژێر پێنانی مافی مرۆڤ و راپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوه‌كی یه‌كده‌نگییه‌كی بێوێنه‌ی له كۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهێناوه بۆ توندتر و خێراتر كردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر رژێم. له نێو خۆی وڵات‌دا قه‌یرانه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان ته‌نگیان به حكوومه‌ت هه‌ڵچنیوه و ئێستا ته‌نانه‌ت له نێو ئوسولگراكانیشیدا له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان درزێكی گه‌وره پێك هاتووه و باوه‌ڕِیان به یه‌كتر نه‌ماوه. ئیسلاحخۆازه‌كان كه تاكوو ئێستا بڵیندگۆی ئه‌سڵی رێژیم بوون بۆ ته‌بلیغ كردن و راكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌هه‌موو شانۆكانی هه‌ڵبژاردندا كه‌وتوونه‌ته گومان له به‌شداری كردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، له‌م وه‌زعیه‌ته‌دا جێی خۆیه‌تی كه ژنان، لاوان، كرێكاران، خوێندكاران، مامۆستایان و به گشتی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران له جیاتی یارمه‌تیدان به رێژیم بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌و شانۆسازییه، به شێوه‌ی یه‌كده‌نگ بۆ نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كان ئه‌و شانۆسازییه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و به‌م چه‌شنه به خه‌ڵكی دنیا و رێژیمیش رابگه‌یه‌نن كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی مه‌شرووعیه‌تی نه‌ماوه .
خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران
رێژیمی كۆماری ئیسلامی دوژمنی سه‌ره‌كیی هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه و له‌ماوه‌ی سالاَنی رابردوودا توند‌وتیژترین سیاسه‌تی هه‌لاَواردن و بێبه‌ش كردنی له به‌رابه‌ر نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه بردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا و هه‌ر جاره‌ی به پیلانێك به تایبه‌تی به پێكهێنانی كێبه‌ڕكێ له نێوان پێڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌كان، زاراوه‌كان و....خه‌ڵكی له ده‌وری سندووقه‌كانی ده‌نگدان كۆ كردۆه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه به‌شداری خه‌ڵك له ده‌نگدانه‌كاندا نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك و مه‌شرووعیه‌تی رێژیمه، با ئه‌و جاره به یه‌كده‌نگ نه‌ته‌وه وشیاره‌كانی ئێران ئه‌و پیلانه بكه‌ینه بڵقی سه‌ر ئاو‌و به نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان رێژیمی دژی گه‌لی كۆماری ئیسلامیی ئیران زیاتر شه‌رمه‌زار بكه‌ین. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه هاونیشتمانانی بێزار له رێژیم به زانیاری و ئه‌زموونێكی ته‌واو له‌و رێژیمه و رابردووی ده‌یان ساڵه‌ی، به ده‌نگنه‌دانی خۆیان سزای رێژیم بده‌ن و به‌م چه‌شنه ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران هیوادارن كه به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له شانۆسازی هه‌ڵبژادنی ئه‌و جاره‌ی مه‌جلیسدا ببێته ئاڵقه‌ی به‌هێزی یه‌كگرتوویی خه‌ڵك و هانده‌رێكی به‌هێز بێ بۆ ئیراده‌ی یه‌كگرتووی ئه‌وان بۆ رووخاندنی یه‌كجاری كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هه‌ڵبژاردن و بنیاتنانی حكوومه‌تێكی دڵخوازی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران.
كۆمه‌ڵه وحیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به له به‌ر چاو گرتنی هه موو ئه‌و راستیانه‌و هه‌ست كردن به به‌ر پرسایه‌تی له به‌رانبه‌ر مێژوودا له و بڕوایه‌دان كه له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ته‌نیا به قازانجی رێژیم ته‌واو ده‌بێ و له‌وانه‌یه بیروڕای گشتیی جیهانی به‌لاڕێدا ببا ره‌وا نیه كه خه‌ڵكی ئازادیخۆازو بێبه‌شكراو له ماف و ئازادییه‌كانیان ببنه هۆی دابین كردن و به جێگه‌یاندنی پیلان و شانۆسازییه‌ك كه بێجگه له مه‌به‌ستی رێژیم سوودێكی بۆ خه‌ڵك لێ ناكه‌وێته‌وه. بۆیه پێویست ده‌كات به خۆبواردن له چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان به بیروڕای گشتیی جیهانی نیشان بدرێ كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران به گشتی و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران به تایبه‌تی، له‌و رێژیمه بێزارن و مانه‌وه‌ی به مه‌ترسیدارتر بۆ خه‌ڵك له ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی بۆ ڵاتانی دوور‌و نزیك ده‌زانن.
با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ببێته ده‌ره‌تانێكی دیكه بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ونه‌ویستی خه‌ڵك له‌و رێژیمه ده‌نگی بێزاریی به ده‌نگنه‌دان و ئاماده‌نه‌بوون له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌وێته به‌ر گوێ و به رچاوی بیروڕای گشتی و رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر كه‌وتنی پیلانی شانۆسازیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ناكامی به‌ره‌وڕوو بكرێ.
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی یه‌كگرتووی خه‌ڵك دژی رێژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
26/12/2011ی زایینی
5/10/1390ی هه‌تاوی


