ک/مـــــــیدیا: هاووڵاتییانی کوردی سه‌ر سنووره‌کانی کوردستانی ئێران له‌مه‌ڕ دابین کردنی بژێوی ژیان و پاروو نانێکی سه‌ر خوانه‌که‌یان، ده‌بنه قوربانیی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له درێژه‌ی سێ مانگی رابردوودا به شێوه‌نی نێونجی، له هه‌ر 48 کاتژمێر، هاووڵاتییه‌کی کورد له‌سه‌ر سنووره‌کانی کوردستانی ئێران به ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌کوژرێت، یان بریندار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، له 90 رۆژی رابردوودا، 48 که‌س له کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور به ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراو یان بریندار بوون.
له‌م 48 که‌سه به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران، 28 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه‌شیان بریندار بوون.
له دوایین قوربانی ده‌توانین ئاماژه به لاوێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵه و خاوه‌ن ژن و منداڵی دانیشتووی مه‌هاباد بکه‌ین که بۆته قوربانیی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیم و گیانی خۆی له‌ده‌ست دا، ته‌رمی ئه‌و لاوه کورده دوای سێ رۆژ راده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کرایه‌وه.
به هۆی نه‌بوونی هه‌لی کار و بارودۆخی ناله‌باری ئابووری له کوردستانی ئێران و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانی سه‌ر سنوور، دانیشتوانی ئه‌و ناوچه بێ‌به‌شانه له‌مه‌ڕ دابین کردنی بژێوی ژیانیان، به ناچاری روو له ناوچه سنووریه‌کان ده‌که‌ن.
کۆڵبه‌رانی کورد له سه‌ر ناوچه سنووریه‌کان، له‌هه‌مبه‌ر بـڕینی مه‌ودایه‌کی دوور و درێژ و پڕ مه‌ترسی به هه‌ڵگرتنی کێشکی زۆر قورس و تاقه‌ت پـڕووکێن، بـڕه پاره‌یه‌کی زۆر که‌م وه‌رده‌گرن.
ئه‌م ئاماره له دووتۆی به‌ڵگه‌کانی سه‌رچاوه‌ی ئاماژه پێکراودا هه‌ڵێنجراوه و ده‌شێ ئه‌و ئاماره زۆر له‌وه زێده‌تر بێت.


