Home هه‌واڵه‌کان راگواستنی زیندانیانی سووریه‌ بۆ ئێران

راگواستنی زیندانیانی سووریه‌ بۆ ئێران

iran-suryeک/مـــــــیدیا: رێژیمی سووریه‌ به‌ هۆی که‌میی قه‌باره‌ی زیندانه‌کان و سه‌ردانی هه‌یئه‌تی کۆمکاری عه‌ره‌ب، به‌ندکراوان بۆ زیندانه‌کانی ئێران گواستۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان به‌ هه‌واڵده‌ریی "ئه‌لعه‌ره‌بییه‌"یان گوتووه‌، سووریه‌ تێکڕای زیندانییه‌ ئێرانییه‌کانی ئازاد کردووه‌ و به‌ندکراوانی تۆمه‌تباری ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی بۆ ئێران، راگواستووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ که‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، له‌ وتووێژێکدا به‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی گوتووه‌: "له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌کی ئێرانیی مه‌حکووم کراو به‌ زیندانیی هه‌تاهه‌تایی چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌و به‌ندکراوه‌ ئێرانییه‌ گوتویه‌تی، تێکـڕای هاوبه‌نده‌کانی که‌ له‌و زیندانه‌دا به‌ تۆمه‌تی وێکچووی خۆی ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، ئازاد کراون".

هه‌روه‌ها ئاشکراشی کردووه‌، هه‌زاران که‌س له‌ به‌ندکراوانی سووریه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ قه‌باره‌ی زیندانه‌کان هه‌ڵگری ئه‌و هه‌موو زیندانییه‌ نه‌بوه‌ بۆ ئێران راگوێزراون.

ئه‌م کاره‌ی رێژیمی سووریه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌کار بوونی چاوه‌دێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌ سووریه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

چاودێرانی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب بـڕیاره‌ سه‌ردانی شوێنه‌ جۆراوجۆره‌کانی سووریه‌، به‌تایبه‌ت زیندانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بکه‌ن.

 

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

 نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ