ک/مـــــیدیا: به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا، شه‌وی له دایکبوونی شه‌هیدی رێبه‌ر دوكتور قاسملوو له شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده چالاكیی به‌رینی رێزلێنان به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵک به شێوه‌ی جۆراوجۆر رێزییان له یادی 81 ساڵه‌ی له دایک بوونی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه گرت.
ورمێ:
له شاری ورمێ كۆمه‌ڵێک له لاوان و خه‌ڵكی شۆڕشگێری ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه و جێژنی تایبه‌ت به خۆێندنه‌وه‌ی سروود، رێزییان له یادی له دایک بوونی شه‌هید دوكتور قاسملوو گرت و بۆ جارێكی دیکه به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ ئامانجه مرۆییه‌كانی شه‌هید دوكتور قاسملوو نوێ کرده‌وه.
ئه‌و رێوڕه‌سمه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی کێشا و لاوانی كورد به هه‌ڵپه‌ركێ یادی 81 ساڵه‌ی له دایک بوونی رێبه‌ری ئاشتیخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌رز راگرت.
نه‌غه‌ده:
له شاری نه‌غه‌ده، تێكۆشه‌ران و ئه‌ڤیندارانی رێبه‌ری بلیمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد، شه‌هید دوكتور قاسملوو به به‌ڕێوه بردنی چه‌ندین جێژن و ئاهه‌نگی تایبه‌تی رێزییان له یادی له دایک بوونی شه‌هید دوكتور قاسملوو گرت.
لاوانی شۆڕشگێری نه‌غه‌ده له‌م رێوره‌سمه‌دا به به‌رز كردنی وێنه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو و بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرنی یادی رێبه‌ره‌كه‌یان به‌رز راگرت و له گه‌ڵ ئامانجه‌كانی شه‌هید دوكتور قاسملوو په‌یمانیان نوێ كرده‌وه.





