ک/مــــــیدیا: له سه‌روبه‌ندی نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵی زایینی‌دا، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردۆته سه‌ر که‌نیسه‌یه‌کی ئایینی مه‌سیحی له شاری ئه‌هواز و کۆمه‌ڵێک له مه‌سیحییه‌کان و به تایبه‌ت "فه‌رهاد سه‌بوک رووح"، قه‌شه‌ی که‌نیسه‌که و هاوسه‌ره‌که‌ی، ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "هرانا"، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 2ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردۆته سه‌ر شوێنکه‌وتوانی که‌نیسه‌یه‌کی ئه‌هواز و تێکـڕای ئه‌ندامانی که‌نیسه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان که له کاتی هێرش بۆ که‌نیسه‌ی ئایینی مه‌سیحی ده‌م و چاوی خۆیانیان داپۆشی بوو، ته‌نانه‌ت ره‌حمیان به منداڵه‌کان نه‌کردووه و له ژێر ترسێکی زۆردا منداڵه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان سه‌ره‌ڕای پشکنینی که‌نیسه و ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنی مۆبایلی مه‌سیحییه‌کان، چه‌ندین ده‌زگا کۆمپیۆتێر و ژماره‌یه‌کی دیکه که‌لوپه‌لی نێو که‌نیسه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
به‌پێی راپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران له سه‌روبه‌ندی کریسمه‌س، جێژنی ساڵی نوێی مه‌سحییه‌کان، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر که‌نیسه‌کانی ئه‌و ئایینه ده‌ست به‌سه‌ر تازه مه‌سیحییه‌کاندا ده‌گرن و له به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سم و ئه‌نجام دانی جێژن و شادی پێش‌گیرییان لێده‌که‌ن.
ساڵی رابردووش 60 که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردبوو که یه‌کێکیان ئێستاش له ژێر لێپێچینه‌وه دایه.


