ک/مــــــیدیا: پێوه‌ندیی ناڕه‌وا و هه‌ڵاتن له ماڵ، تاوانی له سه‌دا 80ی کچانی زیندانییه که ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌دا 50ی پێوه‌ندی ناڕه‌وا و له‌سه‌دا 30یی هه‌ڵاتنی کچان له ماڵی خۆیان، له خۆ ده‌گرێ.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "مێهر"، عه‌لی رۆسته‌می، به‌رپرسی ناوه‌ندی چاکسازیی په‌روه‌رده، رایگه‌یاند، تۆمه‌تی له سه‌دا 80ی کچان ناسراو به‌و ناوه‌نده، پێوه‌ندیی به وته‌ی ئه‌و ناڕه‌وا و هه‌ڵاتن له ماڵه‌وه‌یه.
رۆسته‌می له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: له ساڵی 1380 هه‌تا شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی 1390ی هه‌تاوی، تاوتوێ کردنی ئه‌نجامه‌کان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو که له بواری منداڵان و تازه لاوان‌دا، رێژه‌ی تاوانه‌کانه تۆمار کراوه‌کان له‌و ناوه‌نده، له‌سه‌دا 28ی دزی، له‌سه‌دا 18ی کوشت و بڕ، له‌سه‌دا 12ی ماده هۆشبه‌ره‌کان و باقیی تاوانه‌کان، تاوانی تاکه‌که‌سی و شه‌خسی بوون.
به وته‌ی ناوبراو، له سه‌دا 50ی تاوانی کچان، پێوه‌ندیی ناڕه‌وا و له‌سه‌دا 30یی تاوانه‌کانی هه‌ڵاتنی کچان له ماڵه‌وه‌یه.


