ک/مــــــیدیا: ده‌وڵه‌تی ماڵت له گه‌مارۆی شیرکه‌ته که‌شتوانییه‌کانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پێشوازیی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ به هێزتر کردنی گه‌مارۆکان له دژی ئه‌و رێژیمه ده‌ربڕی.
دوو رۆژ له‌وه پێش ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ناوی که‌سێک و 10 شیرکه‌تی که‌شتیوانیی پێوه‌ندیدار به رێژیمی ئێرانه‌وه، که له وڵاتی ماڵت جێگیرن، گه‌مارۆی ئابووریی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، ده‌یڤید کۆهێن، جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاریی دارایی، رایگه‌یاند، ئه‌م شیرکه‌تانه به هۆی ئه‌وه که ویستوویانه ئێران له بازنه‌ی گه‌مارۆکان ده‌رباز بکه‌ن، سزا ده‌درێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ماڵت، رایگه‌یاندووه، ئه‌م شیرکه‌تانه داناخه‌ن به‌ڵام به داسه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ریان پێش به رێککه‌وتنه نوێیه‌کانیان ده‌گرین.
کۆماری ماڵت کۆمه‌ڵه دوورگه‌یه‌که که له باشووری ئورووپا و ناوه‌ندی ده‌ریای مه‌دیترانه‌دا هه‌ڵکه‌وتووه.


